English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناردنی 618 ملیاره‌كه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
2024-02-24 [02:45 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ناردنی 618 ملیار دینارەکە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. ئاماژە بەوەش دەدات، ئەم هەفتەیە یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو رەشنووسی هەمواری یاسای بودجە دەگاتە پەرلەمان.

ئەمڕۆ شەممە، 24-02-2024، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دوایین بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی 618 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە؛رایگه‌یاند : ناردنی ئەو بڕە پارەیە مانگانە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی یاسای گشتیی بودجەی فیدراڵی هەمواردەکرێتەوە.

عه‌توانی گووتیشی "بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەین. هەر بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی دووشەممەی داهاتوو، 26-02-2024، لیژنەی دارایی میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکات".

بە گوتەی سەرۆکی لیژنەی دارایی؛ ئەم هەفتەیە یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو رەشنووسی هەمواری یاسای گشتیی بودجەی عێراق کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ئامادەکراوە دەگاتە پەرلەمان. ئەوەشی خستەڕوو: "لە رۆژانی داهاتوودا لیژنەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان؛ سەردانی هەولێر دەکات".





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad