English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری لەسەر لەسەر چەوری خۆین
2024-02-24 [03:23 AM]

ZNA:هەولێر


شاخەوان دزەیی، پزیشکی پسپۆڕی هەناو باس لە جۆرەکانی چەوری و خۆپاراستن دەکات و دەڵێت:” چەوری زیاد لە خوێن هیچ نیشانەیەکی نییە وەکو سەر ئێشە. یان تێکچوونی باری جەستە دوای خواردنی ژەمێکی چەور. یان پێست چەوری بون، تەنها هەندێک پەڵە لە دەم و چاو و  پێست بەدیار دەکەوێت نیشانەی چەوری زیادن”.

ئەو پزیشکە لەم خاڵانەدا باس لە چەورییەکانی خوێن دەکات:-

١. هیچ جۆرە چەورییەک نیە بەناوی چەوری ژێر پێست، ئەوەی هەیە چەوری سیانییە ( Triglycerides) بەهەڵە پێی دەڵێن چەوری ژێر پێست.

٢ چەوری بەسود بۆلەش (HDL) مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ و بۆڕی خوێنەکان کەم دەکاتەوە. ئەم جۆرە چەورییە بە وەرزش زیاد دەکات  و ئەوانەی ئەو چەورییەیان  زۆرە کەمتر توشی نەخۆشی دڵ دەبن.

بە پێچەوانە  بەرزی چەوری (LDL ) لە خوێن  وا دەکات نەخۆش زیاتر توشی نەخۆشی دڵ ببێت. 

٣. چەوری زیاد لە خوێن هیچ نیشانەیەکی نییە وەکو سەر ئێشە. یان تێکچوونی باری جەستە دوای خواردنی ژەمێکی چەور. یان پێست چەوری بون، تەنها هەندێک پەڵە لە دەم و چاو و  پێست بەدیار دەکەوێت نیشانەی چەوری زیادن. 

٤. زۆربەی ئەوانەی چەورییان زۆرە هۆکارەکەی وراسیە و زۆر پەیوەندی بە جۆری خواردنەوە نییە، ئەگەر خواردنی چەور بخۆی چەوریت هەڵدەستێت ئەوە تێگەیشتنێکی هەڵەیە.

٥، بەهیچ شێوەیەک گۆشتی سور نەخۆیت لەبەر ئەوەی چەوریت زۆرە، ئەوا سەد لەسەد هەڵەیە، پێویستە هەموو مرۆڤێک ئەگەر باری ئابوری گونجاو بێت بەلانی کەم هەفتەی دوو جار گۆشتی سوڕ بخوات، پارێز پێویستە بەس بەم شێوە توندە هەڵەیە. 

٦. زۆر لە نەخۆشەکان دوای توشبونیان بە نەخۆشی دڵ، دوای ماوەیەک فەحسی چەوری دەکەن دەبینن چەوریان نۆرماڵە یەکسەر حەبی چەوری ڕادەگرن ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە، پێویستە نەخۆش دوای توشبونی بە نەخۆشی دڵ یان جەڵتەی مێشک تا لە ژیان ماوە حەبی چەوری بخوات.

٧. ئەو خێزانانەی لە تەمەنی زوودا توشی نەخۆشی دڵ دەبن، پێویستە ئەندامانی تری خێزانەکە ساڵانە فەحسی چەوری بکەن هەر کاتێک بینیان بەرزە یەکسەر دەست بە حەبی چەوری بکەن تا لە ژیان ماون.

۸. ئەوانەی حەبی چەوری وەردەگرن پێویستە شەش مانگ جارێک فەحسی ئەنزیمەکانی  جگەر بکەن.

۹. زۆر خواردنەوەی مادە کحولیەکان زیاتر چەوری سیانی بەرز دەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad