English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەرمکردنەوەی نان لەسەر ئاگر راستەوخو ئەم زیانانە هەنە
2024-02-24 [03:27 AM]

ZNA:هەولێر


دکتۆر محەمەد حلمی پسۆری خۆراکی ئاماژەی بەوە کردووە بەرکەوتنی نان ڕاستەوخۆ بە ئاگر دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی، دیارترینیان ئەمانەن:
-نان دەوڵەمەند دەبێت بە مادەی ژەهراوی
غاز هەندێک مادەی پیسکەری هەوا وەک یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن و دووەم ئۆکسیدی نایترۆجین دەردەدات و کاتێک بە ڕێژەیەکی زۆر دەردەدرێن مەترسی بۆ تەندروستی دروست دەکەن، دیارترینیان پیسبوونی خۆراکە.
- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد بکات
ئەگەری بەرکەوتن بە کێشەکانی هەناسەدان زیاد دەکات بەهۆی دەردانی گازە ژەهراویەکان کە کاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە کێشە تەندروستییەکانی دیکەی وەک کۆئەندامی هەرس و کێشەکانی دڵ زیاد دەکات.
- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات
شێوازی چێشت لێنان لە پلەی گەرمی بەرزدا دەتوانێت ماددە شێرپەنجەییەکان دەربدات، چونکە دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی پێکهاتەی شێرپەنجەیی لە خۆراکەکاندا و ئەم پێکهاتانەش ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە زیاد بکەن.
دکتۆرەکە باسیشی لەوە کرد " ئەگەر بەشێوەکی تەندروست نان گەرم بکەیتەوە، ئەگەر لەناو بەفرگردا هەڵگرتبوو ئەوا پێویستە پێش خواردنی ماوەیەک لە دەرەوە دایبنێت بۆ ئەوەی سەهۆڵەکەی نەمێنێت و بتوێتەوە و بیتوانی بیخۆیت، یان بکەیتە فڕن یان گەرمکەرەوەی تایبەتەوە"





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad