English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق چی پێ گوتین
2024-02-24 [05:22 AM]

نووسینی: وەیسی سەعید وەیسی


بەیەکەوەژیان وفرەیی ئایینی و نەتەوەیی یەکێکە لە شانازییە پڕبەهاکانی گەلی کوردستان. نیشانەیەکی ڕوونە بۆ  ڕۆحی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانەی کوردستانیان،کە زۆر جاران ھەولی لەناوبردنی دراوەبەلام نەتواندراوەتێک بدرێت ،
لەرێگای یاساوە بە سیستەمی کۆتا کە سیستەمێكی جیهانییە و بۆ ئەو نەتەوانەیە كە بە ژمارە كەمن و ناتوانن وەك نەتەوە گەورەكان بگەنە ناو دامودەزگا فەرمییەكانی دەوڵەت، وەك حكومەت و پەرلەمان و دادوەری، ئەو سیستەمە لە هەموو دونیادا پەیڕەو كراوە،مافی پێکھاتەکان لەپەرلەمانی کوردستان مسۆگەر کرابوو،ئەمەش رۆلێکی گرنگی ھەبوو لەبەرجەستەکردنی بیرۆکەی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە لەویاساوبریارانەی لەھەرێمی کوردستان دەردەکران ،بۆیەش كوردستان بویتە مایەی شانازیی و جێگەی ستایشی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ،کەچی بەداخەوەئەمەشیان پێ رەوا نەبینین،تا دادگای فیدراڵی لە رۆژی چوارشەممە 21ی شوباتی 2024  چەند بریارێکی دەرکرد ،جگە لەوەی بڕیارەكان پێچەوانەی دەستوور و مافەكانی هەرێمی كوردستانە،
لەھەمانکاتداکارێکی تەواو نارەوایە ،ھەولێکە بۆدروستکردنی رق وکینە لەنێوان هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ، گه‌لى كوردستان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌ بەیەکە‌وه‌ قوربانييان داوه‌، خه‌باتيان كردووه‌ ‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئازادى‌ بژين.ئەرکی ھەموولایەنەکانە چۆن شانازی بەوژیانە ھاوبەشە دەکەن کەبۆھەموو لایەک لەکوردستاندا ھەیە ،بەھەمان شێوەش‌ له‌پێناو داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان،داكۆكی وپشتیوانی لە مافی پێكهاتەكان لە بەشداریی و هاوبەشییان لە دامەزراوە دەستوورییەكان بکەن ،
ھەمیشە هه‌رێمى كوردستان نیشتمانى هه‌موو ‏پێكهاته‌کان بووە، مافى هه‌مووان پارێزراو بووە.‏ئەمەش بووەتە هۆی ڕەخسانی كەشێكی لەبار بۆ بوونی ڕەنگ و فرەیی ئایینی و نەتەوەیی ،
ھەرچەندە دلنیام ئەم بریارە ھیچ کاریگەرێکی خراپ لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان سەرجەم مەزھەب و  ئایین ونەتەوەجیاوازەکان دروست ناکات ، کوردستانیان پارێزگاری لە به‌ها باڵاكان له‌ بەیەكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن ده‌کەن ،كوردستان ھەر‌بە وڵاتى هه‌موومان دەمێنێتەوە،
بەلام بە بێ دوودڵی زۆر بەروونی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق،  پێی گوتین کێ پەرۆش وخەمخۆری فەرھەنگی بەیەکەوەژیانەوپارێزەری مافی سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکانی کوردستانە. کار لە پێناو برەودانی دەکات ،کێش دژی ماف وبەشداریی و هاوبەشیی پێكهاتەكانە لە دامەزراوە دەستوورییەكان...





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad