English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە هۆی زەنگی ئاگادارکردنەوە خۆی حەشاردا
2024-02-25 [09:02 AM]

ZNA - هەولێر


ڕۆژنامەی (Zeit) بڵاویکردەوە، ئەنالینا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ ئۆدتسا ناچاربوو نزیکەی چارەکە کاتژمێرێک لەو پەناگەیەکدا بمێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوەی هێرشی ئاسمانیەوە بوو.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتووەتە شاری ئۆدیسا، لە سەردانێکدا کە پێشوەختە بە هۆکاری ئەمنی ڕانەگەیەندراوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری پەیامنێرێکەوە کە لە کاتی سەردانەکەدا یاوەری وەزیرەکەی کردووە و دەڵێت: "لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ شاری ئۆدیسا، ئەنالینا بێربۆک ناچار بووە لە پەناگەیەکدا بۆ ماوەیەکی کورت خۆی بشارێتەوە دوای ئەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوەی هێرشی ئاسمانی لێیداوە".

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، دوای نزیکەی چارەک کاتژمێر وەزیرەکە پەناگەی بەجێهێشتووە.

لای خۆیەوە گۆڤاری شپیگڵی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بێربوک بەیاوەری دیمیتری کولێبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا سەردانی بەندەری شارەکەی کردووە، دوای ئەوە لە "دۆخی ئەمنی ناوچەی دەریای ڕەش" ئاگادار کراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad