English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس لەکاتی زیادکراودا سەرکەوتنی بەدەستهێنا
2024-02-25 [05:52 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس میوانداری فۆرسینۆنی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی خانمە پیرەکە توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکە بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەم لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە و لە خولەکی سێ ڤلاهۆڤیچ گۆڵی یەکەمی یۆڤی تۆمارکرد، بەڵام لەخولەکی 14دا فرۆسینۆنی گۆڵی بەرامبەری لایەن وەلید شەدیرە تۆمارکردەوە،

 لە خولەکی 27 دا یاریزان بیریشینانی گۆڵی دووەمی یانەی میوانی تۆمارکرد، دوای پێنج خولەک و لە خولەکی 32 ڤلاهۆڤیچ گۆڵی دووەمی یۆڤانتۆسی تۆمارکرد و ئەو تایمەش بە یەکسانی کۆتایی پێهات.

 

لە تایمی دووەمدا یۆڤانتۆس بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و چەندین هێرشی بردە سەر گۆڵی میوان، تا لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراودا دانێلی رووگانی گۆڵی سێیەم و بردنەوەی یۆڤانتۆسی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی یۆڤانتۆس بووە خاوەن 57 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە، فرۆسینۆنیش 23 خاڵی هەیە و لە پلەی 16یەم دێت.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad