English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. مۆدریچ سەرکردایەتی ریالی کردو پێگەی لە پێشەنگ بەهێزترکرد
2024-02-26 [07:34 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری لوتکەی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید میوانداری سڤیلیای کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە و خاوەن یاریگا توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام شکست بە سڤیلیا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتری بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵ، بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم و لە گوڕانکاریێکی سەرکەووتوانەی ئەنشلۆتی، مۆدریچ هاتە ناو یاریگا و توانی لە خولەکی 81دا بە گۆڵێکی نایاب سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بهێنێت و یارییەکە بەو تاکە گۆڵە مایەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی شاهانە پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد بە کۆکردنەوەی 65 خاڵ، سڤیلیاش 24 خاڵی هەیە و لەپلەی پانزدە دێت.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad