English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێلێنسکی ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئاشکرا دەکات
2024-02-26 [11:09 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلادیمێر زێلێنسکی رایگەیاند، لە شەڕی نێوان دوو ساڵەی نێوان ئۆکرانیا و رووسیادا، 31 هەزار سەربازیان لەدەستداوە، ئەمەش یەکەم ئاماری فەرمییە کە ژمارەی کوژراوانی سەربازانی ئۆکرانیا ئاشکرا بکات.

سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤلادیمێر زێلێنسکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەو شەڕەدا 31 هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژراوە، نەک 300 هەزار سەرباز و 150 هەزار سەرباز، پۆتین لەوبارەوە درۆ دەکات" هەرچەندە ئەوە زیانێکی گەورەیە پێمان گەیشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناتوانین ژمارەی بریندارەکانمان ئاشکرا بکەین، هەروەها دژی پلانە سەربازییەکانی رووسیا دەوەستینەوە.

ئەمە یەکەم جارە لە دوای ساڵی 2022ەوە، ئاماری کوژراوانی ئۆکرانیا ئاشکرا دەکرێت، پێشووتر راوێژکاری سەرۆکایەتی، میخایلۆ بودولیاک رایگەیاندبوو، 13 هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژراوە. هەرچەندە رووسیا ژمارەی کوژراوەکانی بە نهێنی هێشتووەتەوە و ئاشکرای نەکردووە.





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad