English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتانیاهو: بۆ په‌سه‌ندكردنی پلانی هێرشکردنە سەر رەفەح له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه‌
2024-02-26 [12:02 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو ڕۆژی یەکشەممە وتی، ، لە پێناو لە ناوبردنی چەکدارانی حەماس، پلانەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆ سەر شاری ڕەفەحی باشووری غەززە بەرەوپێشەوە دەبات. ئەم ڕاگەیاندنەی نەتانیاهو لە کاتێکدایە کە نێوبژیكاران لەسەر ئاگربەستێکی چەند هەفتەیی بۆ ڕاگرتنی شەڕەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماس و ئازادکردنی بارمتەکان کاردەکەن.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو وتی لەم هەفتەیەدا لەگەڵ کابینەکەیدا کۆدەبێتەوە بۆ " پەسەندکردنی پلانی ئۆپەراسیۆنەکان لە ڕەفەح، " بە گواستنەوەی هاووڵاتییانی سڤیلیشەوە. نەتانیاهو بە پڕۆگرامی Face the Nation ی کەناڵی سی بی ئێسی وت هەر کە هێزەکانی ئیسڕائیل دەست دەکەن بە ئۆپەراسیۆنەکەی ڕەفەح، چەند هەفتەیەک دەمێنێت بۆ سەرکەوتن لە غەززەدا.

شاری ڕەفەحی باشووری کەرتی غەززە کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان غەززە و میسڕەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارەی فەلەستینی لە دەست هێرش و بۆردومانەکانی ئیسڕائیل لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی غەززەوە هەڵاتوون بۆ ئەو شارە و لە خێمە و یەکەکانی نیشتەجێبوون و پەناگە قەرەباڵغەکاندا گیرییان خواردووە.

نەتانیاهو وتی هێشتا ڕوون نیە کە گفتوگۆ نوێیەکان لە قەتەڕ دەبنە هۆی ئاگربەستێک و ڕێککەوتنێکی بارمتەکان یان نا، دەڵێت حەماس پێویستی بەوەیە " بێتە خوارەوە بۆ دۆخێک کە ڕێی تێبچێت." وتی دواتر کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پلانێکی سەربازیی کە گواستنەوەی هاووڵاتییانی سڤیلیش لە ڕەفەح دەگرێتە خۆی.

وتی ئەگەر ئیسڕائیل بگات بە ڕێککەوتنێکی ئاگربەست ئەوا " ڕەنگە بە شێوەیەک لە شێوەکان هێرشە زەمینییەکەی سەر ڕەفەح دوابخرێت، بەڵام هەر ڕوودەدات. ئەگەر نەگەین بە ڕێککەوتنێک ئەوا هەر ئەنجامی دەدەین."

ئەمەریکا هاوپەیمانی سەرەکی ئیسڕائیل بووە لە جەنگەکەیدا دژی حەماس، بەڵام ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جەیک سۆلیڤان بە پڕۆگرامی Meet the Press ی کەناڵی ئێن بی سی وت کە نەتانیاهو واشنتنی ئاگادار نەکردووەتەوە لە هیچ پلانێک بۆ هێرشکردنە سەر ڕەفەح و گواستنەوەی هاووڵاتییانی سڤیلی فەلەستینی.

سۆلیڤان وتی " ئێمە باس لە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس دەکەین کە ناچارکراونەتە ئەو شوێنە بچووکەوە لە غەززە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە لە شوێنەکانی تردا. هەروەها بە ڕوونیش وتوومانە کە باوەڕمان بەوە نیە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە ڕەفەح ئەنجام بدرێت، هەتاوەکو ئەو کاتەی پلانێکی ڕوون دەبێت بۆ پاراستنی ئەو هاووڵاتییانە، بۆ گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی پارێزراو و خۆراک و پۆشاکییان بدرێتێ و نیشتەجێ بکرێن. ئێمەش پلانێکی لەوشێوەیەمان نەبینیوە."

درەنگانێکی ڕۆژی شەممە ئیسڕائیل ڕازیبوو بە ناردنی دانوستکارەکانی بۆ قەتەڕ، بە مەبەستی گفتوگۆی زیاتر. حەماس دەڵێت هێشتا بەشدار نەبووە لە نوێترین پێشنیاردا کە لەلایەن ئەمەریکا و میسڕ و قەتەڕەوە پێشنیار کراوە، بەڵام وتوویەتی پێشنیارەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ داواکارییەکانیدا بۆ یەکەمین قۆناغی ئاگربەستەکە دەگونجێت. هەفتەی ڕابردووش سەرکردەی حەماس ئیسماعیل هەنییە لە میسڕ بوو.

بەرپرسێکی باڵای میسڕ وتی پێشنیاری ئاگربەستەکە ئازادکردنی 40 بارمتەی ژن و بەساڵاچوو لە خۆدەگرێت، لە بەرامبەریشدا ئازادکردنی 300 زیندانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسڕائیلدا، کە زۆربەیان ژن و هەرزەکار و بەساڵاچوون.

بەرپرسەکەی میسڕ کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی ئاگربەستە شەش هەفتەییە پێشنیارکراوەکە ڕێگە دەدات ڕۆژانە سەدان بارهەڵگر بە یارمەتی زۆر پێویستەوە بچنە غەززەوە، لە باکووری غەززەشەوە. وتی هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لە ماوەی ئاگربەستەکەدا و ئازادکردنی زیندانی زیاتر و گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەستێکی هەمیشەیی.

 voa





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad