English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنتاگۆن ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پشت خەواندنی لوید ئۆستن بەنهێنی راگەیاند
2024-02-27 [08:32 AM]

ZNA - هەولێر


پێنتاگۆن رایگەیاند، لە لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بە خەواندنی لوید ئۆستن هیچ ئاماژەیەکیان بە نیەتێکی خراپ یان هەوڵی سەرلێشێواندن نەدۆزیوەتەوە.

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستاتەکەی لە جۆ وبایدن سەرۆکی ئەمەریکا شاردەوە، لەکاتێکدا فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئەمەریکا و کۆنگرێس ئاگادار نەکرانەوە تا چەند رۆژێک دوای خەواندنی لە نەخۆشخانە.

دوێنێ دووشەممە، پێنتاگۆن لە پێداچوونەوەیەکدا کە فەرمانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا سەبارەت بە بارودۆخی خەواندنی ئۆستن لە نەخۆشخانە لە مانگی ڕابردوودا ڕایگەیاند: "هەموو شتێک کە لە کاتی پێداچوونەوەکەدا پشکنینیان بۆ کراوە هیچ ئاماژەیەکیان بە نیەتێکی خراپ یان هەوڵی سەرلێشێواندن نیشان نەداوە".

بەڵام پێداچوونەوەکە دەریخست کە "یاساکانی پاراستنی نهێنی پزیشکی قەدەغە دەکات کە دابینکەرانی پزیشکی زانیاری پزیشکی لەگەڵ ستافی وەزیردا هاوبەش بکەن" کە هەروەها "ئامادە نەبوون بەدوای هەر زانیارییەکدا بگەڕێن یان هاوبەشی بکەن کە ئاگاداری نەبوون."

لە پێداچوونەوەکەدا ئاماژە بە نەبوونی میتۆدۆلۆژیای جێگیر بۆ بڕیاردانێکی بێ پلان کراوە بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتەکان لە وەزیرەوە بۆ جێگرەکەی، کە ڕەنگە بەشدار بووبێت لە نەبوونی ئاڵوگۆڕی زانیاری گشتگیر سەبارەت بە دۆخەکە.

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە 1ـ1-2024، گواسترایەوە بۆ سەنتەری پزیشکی سەربازی واڵتەر ڕید، پێنتاگۆنیش راستییەکەی لە ئەمەریکییەکان و کۆشکی سپی و کۆنگرێس شاردبووەوە، ئەمەش رەخنەی سیاسی بەرفراوانی لێکەوتەوە.

هەروەها جاری دووەم ئۆستن کەوتەوە نەخۆشخانە، لەوبارەوە گوتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، 11ـی شوباتی 2024، لوید ئۆستن، "وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە بەشی چاودێری چڕ لە سەنتەری پزیشکی سەربازی واڵتەر ڕید خەوێندراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر".





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad