English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێك بۆ هەرێمی كوردستان دەردەكات
2024-02-27 [03:26 AM]


بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێك بۆ كۆمپانیاكانی دراو لە هەرێمی كوردستان دەردەكات و مەرجێكی قورسیش هەڵدەوەشێنێتەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بانكی ناوەندیی عێراقیان كردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و بەڕێوەبەری کۆمپانیا نیشتمانییەکان و بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندی، سەردانی پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراقیان كرد.

بەپێی راگەیاندراوەكە، كۆبوونەوەكە بۆ باسكردن لە گرفتەکانی کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان بووە و جەخت كراوەتەوە، شاندەكە و بانكی ناوەندی لەسەر چەند خاڵێك رێك كەوتوون و چەند بڕیارێك دراون.

ئاماژە بەوەش كراوە، بڕیاردراوە كە: "تاوەكوو 31ی3ی2024، کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان مافیان دەبێت رێکارەکانی (دەمج) تەواو بکەن و گشت مەرجەکانی بانکی ناوەندی جێبەجێ بکەن، بەپێچەوانەوە دوای ئەم رێکەوتە، مافی وەرگرتنی مۆڵەتیان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بۆ مۆلەتی پلە (ئەلف و با) نامێنێت."

ئەوەش خراوەتە ڕوو: "لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، مەرجی دانانی سەرمایەی دوو ملیار و پێنچ سەد هەزار دینار هەڵگیرا، کە پێشتر وەک مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەت دەبوایە کۆمپانیاکان ئەم بڕە پارەیە لە بانکی ناوەندیی عێراق دابنێن."

ئەوەش ئاشكرا كراوە، كە ئەو کۆمپانیایانەی تەواوی مەرجەکانی بانکی ناوەندییان تەواو کردووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا مۆڵەتی بانکی ناوەندییان پێ دەدرێت.

 شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad