English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا و بریتانیا گەمارۆیان بەسەر جێگری فەرماندەی سوپای قودس و ئەندامێکی حووسیاندا سەپاند
2024-02-27 [09:53 AM]

​ZNA- هەولێر


ڕۆژی سێشەممە ٨ی مارس، ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو سەپاندنی گەمارۆکانیان لەدژی محەممەد ڕەزا فەلاحزادە، جێگری فەرماندەی سپای قودس، لقی دەرەوەی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەندامێکی حوسییەکانی سەر بە ئێران ڕاگەیاند.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم سزایانە خاوەن و بەڕێوەبەری ئەو کەشتیەش دەگرێتەوە کە بۆ گواستنەوەی باری کەلوپەلی ئێرانی و فرۆشتنی بۆ پاڵپشتیکردنی حوسییەکان و سوپای قودسی ئێران بەکاردێت.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند: فەلاح زادە "لە کاتی شەڕی نێوخۆی سووریا وەک ئەفسەرێک لە سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا کاری کردووە و لەو ماوەیەدا بەشداریی شەڕەکانی حەلەبی کردووە و ئەم شەڕە زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەستداوە".

بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە، فەلاحزادە پێشتریش وەک سەرۆکی کۆمپانیایەکی سەر بە گرووپێکی پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی ئێران بە بەهای دەیان ملیار دۆلار پڕۆژە بەڕێوە دەبەن، کاری کردووە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و حوسییەکان لە فرۆشتنی کاڵای ئێرانی بە کڕیارە بیانییەکان بەمەبەستی پەیداکردنی پارە بۆ دابینکردنی دارایی ئۆپەراسیۆنەکانی میلیشیا حوسییەکان بەشدارن و ئاماژەی بەوەداوە بەشێکی زۆر لەم چالاکییانە لە ڕێگەی تۆڕێکی داراییەوە ئەنجام دەدرێن کە لەلایەن نوێنەری حوسییەکانی نیشتەجێی ئێران و لە ژێر پاراستنی سوپای پاسداران بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش ڕایگەیاند: ئامانجی سزا هاوبەشەکانی لەگەڵ واشنتۆن "ڕاگرتنی چالاکییەکانی ئەم گرووپە میلیشیا یەمەنەیە بە دروستکردنی گرژی سەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکدەدات".

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیادا هاتووە، سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر میلیشیا حوسییەکان دەگەڕێتەوە بۆ کردەوەی ناسەقامگیرکەری ئەم گرووپە کە بە چڕکردنەوە و بەردەوامی هێرشەکان دژی کەشتیوانی لە دەریای سوور، "هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکات". یەمەن و ناوچەکە”.

 





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad