English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی فراوانكردنی جه‌نگه‌كه‌ ده‌كات، ئەڵمانیا و پۆڵەندا هێز بۆ ئۆکرانیا نانێرن
2024-02-28 [10:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەڵمانیا و پۆڵەندا ڕۆژی سێشەممە جەختییان لەوە کردەوە کە هێزی سەربازیی نانێرن بۆ ئۆکرانیا، ئەوەش دوای ئەو هەواڵانەی کە گوایە هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕەنگە بیرییان لە ناردنی هێز کردبێتەوە بۆ ئۆکرانیا.

سکرتێری گشتی ناتۆش وتی هاوپەیمانێتی ناتۆ هیچ پلانێکی نیە بۆ ناردنی هێز بۆ ئۆکرانیا، ئەوەش دوای ئەوەی ڕابەرانی وڵاتانی دیکەی ناوەڕاستی ئەوروپا جەختییان لەوە کردەوە کە ئەوانیش سەرباز دابین ناکەن بۆ ئەو مەبەستە.

هاوکات کرێملن هۆشداریدا لەسەر ئەوەی کە ململانێیەکی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ناتۆ دڵنیا دەبێت ئەگەر هاوپەیمانێتییەکە هێزی شەڕکەر بنێرێت. وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لەم حاڵەتەدا، دەبێت باس لە ئەگەر نەکەین، بەڵکو دەبێت باس لە دڵنیایی ململانێکە بکەین."

هۆشدارییەکەی کرێملن ڕۆژێک دوای ئەوە هات سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی ناردنی هێزی پیادەی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا نابێت لە داهاتوودا " بە دووربزانرێت "، دوای ئەوەی میوانداری کۆنفرانسێکی بەرپرسانی باڵای زیاتر لە 20 وڵاتی پشتیوانیکاری لە ئۆکرانیا کرد.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز وادەردەکەوت بۆچوونیکی جیاوازی هەبێت وەک لەوەی کە لە پاریس ڕوویدا. شۆڵز وتی بەشداربووان ڕازیبوون بەوەی " کە هیچ هێزێکی پیادە نابێت، هیچ سەربازێک لەسەر خاکی ئۆکرانیا نابێت کە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا یاخود وڵاتانی ناتۆوە بنێردرێت."

شۆڵز وتی کۆدەنگییەکیش هەیە لەسەر ئەوەی " ئەو سەربازانەی کە لە وڵاتانی خۆماندا کاردەکەن ئەوانیش چالاکانە خۆیان بەشداری لە جەنگدا ناکەن."

بیرۆکەی ناردنی هێزی سەربازیی بۆ ئۆکرانیا بووە بە شتێکی قەدەغەکرا، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە ناتۆ هەوڵ دەدات خۆی بە دووربگرێت لەوەی ڕابکێشرێتە جەنگێکی فراوانترەوە لەگەڵ ڕووسیای خاوەن چەکی ئەتۆمدا. تەنها لە حاڵەتێکدا ئەوە دەکرێت کە سەرجەم 31 ئەندامەکەی ناتۆ ڕازی ببن لەسەری.

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ بە دەزگای هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی وت " هاوپەیمانانی ناتۆ پشتیوانییەکی بێپێشینە بۆ ئۆکرانیا دابین دەکەن. لە ساڵی 2014 ەوە ئەوەمان کردووە و دوای داگیرکارییەکەش پشتیوانییەکانمان زیاد کردووە. بەڵام هیچ پلانێک نیە هێزەکانی ناتۆ بچنە سەر خاکی ئۆکرانیا."

ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە پڕاگ، سەرۆک وەزیری پۆڵەندا دانۆڵد توسک وتی " پۆڵەندا پلانی نیە هێزەکانی بنێرێت بۆ ئۆکرانیا." سەرۆک وەزیری کۆماری چیکیش پیتر فیالا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی " بە دڵنیاییەوە نایەوێت سەربازەکانی بنێرێت."

سەرۆک وەزیری سلۆڤاکیا ڕۆبەرت فیکۆ وتی حکومەتەکەی پلانی نیە پێشنیاری ناردنی سەرباز بکات.

 

voa





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad