English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جامی شای ئیسپانیا.. بلباو بەئاسانی ئەتلەتیکۆی دوورخستەوە و گەیشتە یاری کۆتایی
2024-03-01 [12:07 PM]

ZNA - هەولێر


لە یاریی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیک بلباو لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید بویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی بلباو توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە ئەتلەتیکۆ بهێنێت و بگاتە یاری کۆتایی.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا بلباو باشتر دەرکەوت و تا ڕادەیێک یارییەکەی یەکلایی کردەوە کاتێک دوو گۆڵی لە خولەکی 13 و 42دا لەڕێگەی یاریزانان ئینیاکی ویلیامز و نیکولاس ویلیامز تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

تایمی دووەم هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام بلباو ئەتلەتیکۆی بێ هیواکرد کاتێک یاریزان گۆرکا گۆریتیزا لە خولەکی 61 گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمارکرد و ئەتلەتیکۆی لەجامەکە کردە دەرەوە.

 

ئەتلەتیک بلباو لە 6ی مانگی چوار لە یاریی کۆتاییدا ڕووبەڕووی یانەی ریال مایۆرکا دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad