English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو وەزارەته‌كان ئاگادار دەكاتەوە
2024-03-02 [07:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران، داوای لە سەرجەم وەزارەت و دەستەكان كردووە لیستی مووچەی ئامادەكراویان بۆ بنێرن.

لە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی كە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكانی نەبەستراو بە وەزارەتەكان كراوە، هاتووە "بە مەبەستی ناردنی لیستی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، پێویستە لە ماوەی 24 كاتژمێردا لیستی مووچەی مانگی شوباتی 2024 كە لەلایەن فەرمانگەكان ئامادەكراوە، راستبكرێتەوە بە پێی ئەم دوو لیستەی كە هاوپێچكراوە بۆ فەرمانبەری هەمیشە و گرێبەست لەسەر ئاستی وەزارەت یەك بخرێت".

هەروەها هاتووە "هەر وەزارەت و دەستەیەك بەیەك (سی دی) و بەیەكخراوی بۆمان بنێرێت".

بەهەمانشێوە هاتووە "پێویستە سەرجەم ئەو بەشانەی كە پڕ دەكرێتەوە بە زمانی عەرەبی بێت بە تایبەت ناونیشانی وەزیفی و پوختەی گشتی لەسەر ئاستی وەزارەت و دەستەكان پەسند بكرێت بەشێوەی هارد كۆپی و بنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری".

وێنە: ئەمەی خوارەوە نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە:-





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad