English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵیا.. میلان بە زەحمەت شکستی بە لازیۆ هێنا
2024-03-02 [07:57 AM]

ZNA - هەولێر


لە یەکەم یاری هەفتەی 27ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لازیۆ.

 

لە ئەنجامدا یانەی میلان توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە لازیۆ بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەکتری بهەژێنن و گۆڵ تۆمار بکەن.

 

لە تایمی دووەمدا، ناوبژیوان بە کارتی سوور لە خولەکی 57 لوکا پیلیگری یاریزانی لازیۆ کردە دەرەوە،

 لە هێرشێکدا لە خولەکی 88 یاریزان ئۆکافۆر تاکە گۆڵی میلانی تۆمارکرد، لە خولەکەکانی 94 و 96 ناوبژیوان دوو کارتی سووری تری بە مارۆسیچ و گوندۆزی یاریزانانی لازیۆ دا.

 

 بەم سەرکەوتنە، یانەی میلان لە پلەی سێیەمە بەکۆکردنەوەی 56 خاڵ، لازیۆش 40 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمدایە.





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad