English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکردەیەکی ئێرانی دووکەسی دیکە لە سووریا کوژران
2024-03-02 [09:24 AM]

ZNA - هەولێر


روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر شاری بانیاسی سووریا سەرکردەیەکی ئێرانی دوو کەسی دیکە کوژران، هەروەها ژمارەیەکی دیکە برەینداربوون.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، "ئیسرائیل ڤێللایەکەی لە شاری بانیاسی سووریا کردە ئامانج، کە سەرکردەیەکی ئێرانی دووکەسی دیکە کە سووری نابوون کوژران، هەروەها ژمارەیەک کەسی سڤیلیش بەهۆی هێرشەکەوە برینداربوون".

روانگە دەشڵیت: "خەڵکی ناوچەکە لە گەڵ دەنگی تەقینەوە بەهێزەکان لە کاتژمێر 4ـی بەیانی بە ئاگا هاتوون".  

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا لەزاری سەرچاوەیەکی پزیشکی شاری تەرتوس رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە بۆسەر باخێک لە نزیک شاری بانیاسی سووریا، سێ کەس کوژران و زیاتر لە حەفت کەسیش بریندار بوون.

سەرچاوە پزیشکییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوو لە بریندارەکانی برینەکانییان سەختە، هەروەها زیانێکی زۆریش بەر باڵخانەکە کەوتووە".

سەرچاوەکە رەتیشیکردەوە ناسنامەی کوژراوەکان ئاشکرا بکات.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران 'ئیرنا' رایگەیاند، "رەزا زارعی، یەکێک لە پاسەوانە دەریاییەکانی سوپای پاسداران لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژرا".





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad