ZNA - ههولێر له ڕاگەیاندراوێكدا بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگهیاند، دوو بازرگان لە هەولێر دەستگیرکران و بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا .
لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران لەڕێکەوتی ٢ـی ٣ـی ٢٠٢٤ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای وەرگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش توانرا بڕی (٥)کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بازگەکانی ئاسایش، دەستی بەسەردا بگیرێت .
هاوکات لەم چالاکیەشدا (٢) بازرگان دەستگیرکران کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە ماوەیەکی زۆر بوو بەدوای ئەم دوو تۆمەتبارەوەبوون کە یەکێک بوون لەو سەرچاوانەی ئەم ماددانەیەیان دەگەیاندە ناو شاری هەولێر و لەوێش ساغییان دەکردەوەو گەنج و لاوی کوردیان بەهۆیەوە بەلاڕێدا دەبرد .
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٢ـی٣ـی ٢٠٢٤
ئەم هەواڵە 1003جار خوێندراوەتەوە |