ZNA:هەولێر پێشنیارکراوە و زۆرێک لە پزیشکەکانیش ئاماژەیان بەوە داوە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک سودە کە بەو هۆیەوە بە جەستەت دەگات.
– هێلکە زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، بەتایبەت B2 و B12 و A و E و چەندین ماددەی پێویستی دیکە بۆ جەستەت.
– هێلکە دەوڵەمەندە بە کالۆری، بەڵام کالۆری نێو هێلکە جیاوازە لە کالۆری زیانبەخشی ناوخوێن و تەندروسترە و بۆ جەستە پێویستە.
– خواردنیکی پڕ لە کانزایە بەتایبەت ئاسن و زینک و فسفۆڕ.
– هێلکە پڕۆتینی پێویست بۆ جەستە بە درێژایی ڕۆژەکە دابین دەکات.
– هێلەک وادەکات بۆ ماوەیەکی زیاتر هەست بە تێری بکەیت، بەوەش لە ژەمەکانی دیکەدا کەم دەخۆیت.
– هێلکە هاوکارە بۆ دابەزاندنی کیش بەتایبەت گەر بە کوڵاوی بیخۆیت.
– هێلکە خواردنێکی هەرزانە و ئامادەکردنیشی ئاسانە بۆ بەیانیان.
– بەهۆی بونی ماددەی Choline تێیدا میشکت چالاکدەکات و توانای لەبەرکردنت زیاتر دەکات.
– هەردوو ماددەی leutin و zeaxanthin لە هێلکەدا بۆ بەهێزکردنی چاو بەسوودن.
ئەم هەواڵە 745جار خوێندراوەتەوە |