English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم ئافرەتە بە دەستی پیاوەکەی کوژرا 
2018-04-28 [12:44 PM]

ZNA- ھەولێر 


 


ساڵێک بوو خلود بەھجەتی تەمەن ٣٦ ساڵ قسەی لەگەڵ مێردەکەی نەدەکرد، بڕیاریاندا بۆ ئاشتبوونەوە لە ئارایشگەکەی خلود یەکدی ببینن. بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام و ھەر لەوێ ئەحمەدی ھاوژینی بە وایەری موجەفیفە خلودی خنکاند.


خلود کوردی رۆژئاوا بوو، ساڵێک و شەش مانگ بوو لە ھەولێر دەژیا، خاوەنی دوو کوڕ بوو، بەڵام بەردەوام کێشەی لەگەڵ ھاوژینەکەی ھەبوو.


ئەحمەد حەسەن، تەمەنی ٣٨ ساڵان، پاش خنکاندنی ھاوژینەکەی  گوتی: "لەگەڵ ھاوژینەکەم نەدەگونجاین، بڕیارمان دا جیاببینەوە، بەڵام ھێشتا کێشەکەمان لە دادگا کۆتایی نەھاتبوو، من گەڕامەوە بۆ سووریا، خلود لە ماڵی براکەی بوو لە ھەولێر، ئارایشگایەکی لە نزیک ئەوان دانابوو، دوای گەڕانەوەم داوام لێکرد قسە بکەین و کێشەکەمان یەکلابکەینەوە، بۆیە ویستمان یەکدی ببنین، لە ئارایشگەکەی ئەو یەکدیمان بینی، من بەردەوام داوام لێدەکرد بگەڕێینەوە لای یەکتر، خلود پێیگوتم ھیچ شتێک وەک جارانی لێنایەتەوە و من ئێستا ھاوڕێیەکی کوڕم ھەیە و ئەوم خۆشدەوێت، ئاگادارم تۆش ھاوڕێی کچت ھەیە، بەو قسانەی زۆر تووڕە بووم، تەواو سەرخۆشیش بووم، ئاگام ھیچ لە خۆم نەمابوو،  موجەفیفەی ساڵۆنەکەم بەردەست کەوت، لە ملیم توند کرد تا خنکا".

خەدیجە خوشکی خلودە و لە ھەولێر دەژیت، ئەو بە گریانەوە باسی ژیانی خوشکەکەی کرد  گوتی :"خوشکەکەم ١٤ ساڵە لەگەڵ ئەحمەد ھاوسەرگرییان کردووە، ئەحمەد خراپ بوو لەگەڵی و لێیدەدا، بژێوی ژیانیشی بۆ دابین نەدەکرد، پەیوەندی لەگەڵ کچی دیکە ھەبوو، دڵیشی لە خلود پیس بوو نەیدەھێشت بچێتە ماڵی کەس، تەنانەت من کە خوشکی بووم بە ساڵ نەمدەبینی، بۆیە خلود بڕیاری جیابوونەوەی دا، ئەحمەد جێیھێشتن و گەڕایەوە سووریا، دوایی کە گەڕاوەتەوە بەزۆر داوای لە خوشکەکەم کردووە یەک ببینن و بە سەرخۆشی خوشکەکەمی بەشێوەیەکی دڕندانە کوشتووە".

موقەدەمی مافپەروەر کاروان مامەند، بەرپرسی بنکەی پۆلیسی عەنکاوە  گوتی : "رۆژی ١٦/٤/٢٠١٨ پەیوەندیمان پێوەکرا کە کەسێک بە بێھۆشی لەبەردەم ئارایشگایەکدا کەوتووە، دەستبەجێ چووینە شوێنی رووداوەکە و بینیمان گەنجێک کەوتووە و بێھۆشە، دواتر چووینە نێو ئارایشگاکە و بینیمان ژنێک لەسەر زەوی کەوتووە و بە وایەری موجەفیفەی ئارایشتگاکە خنکێنراوە". 

کاروان مامەند گوتیشی: "دوای ئەوەی پیاوەکە بەھۆش خۆی ھاتەوە، دانی بەوەدا نا کە ئەو ژنەکەی کوشتووە و ھۆکاری کوشتنەکەشی بۆ تووڕەبوون و سەرخۆشبوونی گەڕاندەوە".

سەرچاوە / رووداو
 





ئەم هەواڵە 103306جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad