English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەی پێویستە پلاکی ئۆتۆمبێلەکەت بگۆڕی 
2018-05-20 [02:42 AM]

ZNA- ھەولێر 



پلاک یەکێکە لە گرنگترین ئەو پارچانەی مەکینەی ئۆتۆمبیل، کە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر کار و توانا ئۆتۆمبیلەکە ھەیە و بە شێوەیەکی سەرەکیش کار لەسەر رێژەی سەرفکردنی سوتەمەنیش دەکات.

ئەرکی سەرەکی پلاک بریتییە لە بڵاچەو ئاگر خستنە ناو پستۆنەکان تا ئەو تێکەڵە ھەوا و بەنزینەی ھاتۆتە ناوەوە گڕبگرێت و لە ڕێیەوە وزەی گەرمی بگۆڕێت بۆ جوڵە وزە.
پلاک ھەر جۆرێک بێت کاریگەریی نییە لەسەر زیادکردنی توانای مەکینە لەڕووی ژمارەی ھێزی ئەسپییەکان یان گوڕ و تاودانییەوە، بەڵام پێویستە ھەوڵ بدرێت جۆری باش و گونجاو بەکاربێت تا ھێزی کاری مەکینە باشتر بکات.

بە شێوەی ستاندارد ھەر پلاکێکی ئاسایی دەتوانرێت بۆ ماوەی (٣٠ تا ٦٠) ھەزار کیلۆمەتر بەباشی کاربکات، لەو ماوەیەشدا بە ملیارەھا جار پریشکی ئاگری خستۆتە ناو پستۆنەکانەوە و بەوەش تەمەنی کورت دەبێتەوە تا بە تەواوەتی لەکار دەکەوێت.
لەنیشانەکانی لاوازبوون یان لەکارکەوتنی پلاکەکان:

– بەنزین زۆر سەرف دەکات
– لە کاتی خستنەکاردا بەباشی ناکەوێتە کار.
– ھەندێ جار لەکاتی رۆیشتندا دەیبڕێت.
– ھەندێک جار لەکاتی وەستاندا ھەست بە لەرزینێ ئۆتۆمبێلەکە دەکەیت.
– نیشانەکان لە ئۆتۆمبێلیکەوە بۆ یەکێکی تر دەیگۆڕێت.


بۆیە پێویستە ھەر (٣ تا ٤) مانگ جارێک پلاکەکان بکەینەوەو تەماشایان بکەین، ئەگەر ھەستمان بە تێکچوون یان سووتان و کەمبوونەوەی کرد، بیگۆڕین، نرخەکەشی گونجاوەو زۆر گران نییە، بەڵام پشتگوێ خستنی دەکرێت زیانی گەورەتر بخاتەوە.

ی.ا 
سەرچاوە \ ماڵپەڕی تێک ئای 
 





ئەم هەواڵە 106648جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad