English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھیندستان موسڵمانێک لەسەر گۆشتی چێڵ دەکوژرێت 
2018-05-20 [06:06 AM]

ZNA- ھەولێر 


لە ولایەتی مادیا برادیشی وڵاتی ھیندستان چەند کەسێکی ھیندۆس ھێرش دەکەنە سەر ھاوڵاتیەکی موسڵمان و بە لێدان دەیکوژن . 

ئارفیند تیواری ئەفسەری بنکەی پۆلیس لە ویلایەتی مادیا رایگەیاند : چوار کەسمان دەستگیر کردوە بە تۆمەتی کوشتنی ھاوڵاتیەکی موسڵمان کە پیشەی بەرگدوور بووە و ناوی سیراج خان بوو. 

ھەروەھا شاکیل مەقبول ھاوڕێی کوژراوەکە گووتی : چەند کەسێکی ھیندۆس ھێرشیان کردە سەرمان بە ھۆی ئەوەی سیراج ھەندێک گۆشتی چێڵی لابووە و لەژێر ئەشکەنجەدان کووشتیان . 

ھیندۆسەکان چێڵ بە شتێکی پیرۆز دەزانن و لە زۆرینەی ولایەتەکانی ھیندستان خواردنی گۆشتی چێڵ بە یاسا قەدەغە کراوە و لەھەندێک ولایەت ھەر کەسێک گۆشتی چێڵی پێبێت بە ٧ ساڵ حوکم دەدرێت و لە ھەندێک ولایەتیش  سزای زیندانی ھەتا ھەتایی لەسەرە . 


یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە | سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 93661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad