English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە مانگی رەمەزان خۆت لەم خۆراکانە بەدوور بگرە 
2018-05-30 [02:26 AM]

ZNA – ھەولێر 



مانگی رەمەزان مانگی بەرۆژووبوون و وخوێندنەوەی قورئانە ھەروەھا لایەنی روحی مرۆڤ زیاتر گەشە دەکات و خەڵک بەشێوەیەکی گشتی لە خواردن و خواردنەوە دوور دەکەونەوە .. 

پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەنە کە بەرۆژوو دەبن ھاوسەنگی لە خواردنەکانیان بپارێزن , چونکە مەبەست لەم مانگە زێدە خۆری نییە و دواتر کێشت پێی زیاد بکات , بەڵکو ئامانج لەم مانگە ئەوەیە خەڵک ھەست بە برسیەتی و پێدوایستی خەڵکانی ھەژار و کەم دەرامەت بکات , ھەروەھا مرۆڤ سوود لە لایەنە باشە کانی بەرۆژووبوون ببینێت , چونکە بەرۆژوو بوون دەبێتە ھۆی ئەوەی پاککردنەوەی لەش لە ژەھرەکان و پشوودانی گەدە و کۆئەندامەکانی دیکەی لەش ..
ھەروەھا پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە لەھەندی خۆراک دوور بکەونەوە چونکە زیانێکی زۆر بە لەش دەگەینێت و دەبێتە ھۆی ئەوەی رێگری بکات لە زیادبوونی کێش و ھەروەھا بۆ ئەوەی لەشێکی رێک وپێکت دەست کەوێت ئەم خواردنانش بریتین لە : 
١.خۆراکی سوورکراوە : 
ئەم جۆرە خواردنانە رێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە و ئەمەش بوار بە لەش نادات خۆی لێ دەرباز بکات و ئەمەش دەبێتە ھۆی کەلەکەبوونی چەوری و زیاد بوونی کێش . 
٢. خواردنە خێراکان (فاست فۆد): 
ئەو جۆرە ژەمانە پزیشکانی ھۆشداری دەدەن کە پێویستە لێیان دوور بکەوینەوە , چونکە ھۆکارن بۆ زیادبوونی کێشی لەش و ھەروەھا دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی ھەندێک نەخۆشی ئەم سەردەمە وەک (بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن , کۆلیسترۆل , نەخۆشییەکانی دڵ , شەکرە , ئاوسانی جگەر ).. 
٣. ئاردی سپی : 
ئەم جۆرە ئاردە لە دروست کردنی کێک و موعەجەنات و نانی سپی بەکار دێت .. 
٤. بەھاراتی زەڵاتە : 
ئەم جۆرە بەھاراتانەی لە کارگەکان ئامادە دەکرێن و مەوادەی حافزەی تێ دەکرێت , کاریگەری خراپی بەسەر جەستەی مرۆڤ ھەیە .. 
٥. دانەوێلەی ئامادەکراوی ناو قووتوو کە شەکری بۆ زیاد کراوە . 
٦. بەرھەمی سپیایی کە چەوری زۆرە : 
چونکە ئەم جۆرە شیرانە رێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە کە ئەمەش دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆل لە خوێن و ھەروەھا دەبێتە ھۆی ئەوەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ .. 
٧. ئەو خواردنانەی شەکری زۆری تێدایە . 
٨. ئەو خواردنەوانەی کە مادەی کافایینی تێدایە (سۆدا و خواردنەوە گازییەکان ,بەتایبەتی ئەوانەی شەکری تێدا نییە). 
٩. شیرنەمەنی , بەتایبەتی ئەوانەی زۆر چەور و پڕ شەکرن و مادەی کلۆکۆزی تێدایە .. 
ئامۆژگاری پسپۆڕان .. 
پێویستە بەباشترین شێوە سوود لەم مانگە پیرۆزە وەربگرین ، ھەروەھا خۆمان لە خواردنی زۆر بەدوور بگرین و رێژەیەکی باش ئاو بخۆینەوە بۆ قەرەبوو کردنەوەی تینۆیەتی رۆژانە . 
پێویستە ھەندێک چالاکی وەرزشی ئەنجام بدەین و ھەروەھا کاتێک دەچینە مزگەوت بە رۆیشتن بڕۆین و رۆژانە نوێژەکانی تەراویح ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی پارێزگاری لە جەستەی خۆمان بکەین.

یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 102730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad