English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆتۆمبێلێکی فیراری بە ٧٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا
2018-06-02 [11:37 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئۆتۆمبێلێکی کۆنی فیراری بە ٧٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا و بووە گرانترین ئۆتۆمبێل لە جیھاندا.

ماڵپەڕی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری (فیراری ٢٥٠ جی تی ئۆ)یە و مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٣، نازناوەکەی "کوپی پیرۆز" بووە.

ئۆتۆمبێلەکە ساڵی ١٩٦٤ یەکەمی پێشبڕکێی (France Race Tour) بووە کە یەکێکە لە پێشبڕکێ کۆن و بەناوبانگەکان.

ھاوکات مارسیل ماسینی پسپۆڕ لە بواری مێژووی ئۆتۆمبێلی فیراری ئاماژەی بەوە کردووە، بازرگانێکی ئەمریکی ئۆتۆمبێلەکەی کڕیوە بەبێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکات.

ئەوەشی وتووە، پێدەچێت بە تێپەڕبوونی کات نرخی ئەو ئۆتۆمبێلە بگاتە ١٠٠ ملیۆن دۆلار.

لە ڕابردوودا تەنیا ٣٦ ئۆتۆمبێلی دیکەی لەو جۆرە دروستکراون لەنێوان ساڵانی ١٩٦٢ بۆ ١٩٦٤.

ئۆتۆمبێلەکە تایبەتمەندی وەرزشی و نمایشکردنی تێدایە و بزوێنەرەکەی ھێزی ٢٠٠ ئەسپی ھەیە.





ئەم هەواڵە 89581جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad