ZNA- ھەولێر
دوێنێ ئێوارە لەنێو مزگەوتی مەککەی پیرۆز لە وڵاتی سعودییە عەمرەکارێک لە نھۆمی سێیەم خۆی ھەڵدایە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کەسە ھاوڵاتیەکی فەرەنسیە و تەمەنی ٢٦ ساڵە و ماوەیەکە بەمەەبەستی بە جێ گەیاندنی عەمرە گەیشتوتە سعودییە .
لەھەواڵەکان ھاتووە , ئەو کەسە لەنھۆمی سەرەوەی مزگەوتەوە خۆی ھەڵداوەتە خوارەوە ناوی ئەزۆزۆ بۆتۆبیایە و لەدایکبووی ٨ی حوزەیرانی ١٩٩٢ فەرەنسایە و تا گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە .
لەلای خۆشییەوە پۆلیسی سعودییە رایگەیاند : لە ئەنجامی خۆھەڵدانی ئەو ھاوڵاتییە فەرەنسییە ھیچ کەسێکی زیانی پێنەگەیشتووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بەزانیاری زیاتر لە سەر خۆ کوشتنی ئەو کەسە .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 93997جار خوێندراوەتەوە |