English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
5 گەورەترین سزای هاتووچۆ لەمێژوودا
2018-06-10 [08:50 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرپێچی لە یاساكانی هاتووچۆ لە هەر وڵاتێكی جیهان سزای لەسەرە، ئەگەر لەئیكوادۆر بەسەر خۆشی رووداوێكی هاتووچۆ دروست بكەی و ببێتە هۆی مردنی كەسێك ئەوا سزای تۆش لەسێدارەدان دەبێت، بەڵام هەندێك وڵاتی دیكە تەنها بە پێبژاردن سزای سەرپێچیكار دەدەن.

 لیستی پێنج گرانترین غەرامەی هاتووچۆ لەمێژوودا:

١- خاوەنی گەورەترین غەرامەی هاتووچۆ، بە ناوی كوڕی (مایكڵ بێریدۆن) كە خاوەن كۆمپانیایەكی گەورەی كۆمپیوتەرە لە هۆڵەندا، تۆماركراوە، ئەو كوڕە بە ئۆتۆمبێلێكی (بۆگاتی ڤێرۆن)، بە خێرایی (160) كم/سەعات لێیخوڕیوە لە شەقامێكدا كە خێرایی رێپێدراو تیایدا (50) كیلۆمەتر بوو لە سەعاتێكدا، لە ئەنجامدا دادگای ئەمستردام غەرامەیەكی بە بڕی (ملیۆنێك و 800 هەزار) دۆلار بەسەردا سەپاندووە و كردوویەتی بە خاوەنی گەورەترین غەرامەی هاتووچۆ لە مێژوودا.

٢- بە هامن شێوە ملیۆنێرێكی سویدی بە هۆی خێرایی نزیكی (300) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا بە ئۆتۆمبێلێكی مارسیدس (SLS)، بڕی یەك ملیۆن دۆلار غەرامە كراوە، لەگەڵ قەدەغەی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی ساڵێك.

٣- سێیەم سەرپێچی گرانی مێژوویی بە ناوی ملیۆنێرێكی سویسرییەوەیە، كاتێك ویستبووی ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی كە فیرارییەكی (12) پستۆنی بوو بگەیەنێتە دوایین خێرایی، لە ئەنجامی ئەو كارەشدا غەرامەیەكی بە بڕی تەنها (400) هەزار فرانكی سویسری (نزیكی 500 هەزار دۆلار) بۆ هاتەوە.

٤- جۆسی سالۆنۆیا، كچە هونەرمەندێكی فینلەندییە، ئەویش بە (200) هەزار دۆلار غەرامە كرا، پاش ئەوەی لە شەقامێكی شاری هیلسێنكی بە خێرایی (80) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا ئۆتۆمبێلەكەی لێخوڕیوە، لە كاتێكدا خێرایی رێپێدراو لەو شەقامە (40) كیلۆمەتر بووە لە سەعاتێكدا.

٥- ئانسی ڤانگۆكی، بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە كۆمپانیای (نۆكیا)، لە شەقامێكی شاری ئەمستردام بە خێرایی (75) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا ئۆتۆمبێلەكەی لێخوڕیوە، لە كاتێكدا خێرایی رێپێدراو (50) كیلۆمەتر بوو لە سەعاتێكدا، پاش دەستگیركردنی لە لایەن دادگای ئەو شارەوە بە بڕی (200) هەزار دۆلار غەرامە كرا.

 





ئەم هەواڵە 89998جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad