English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاجوانی عێراق حیساب بۆ كه‌س ناكات
2018-06-13 [05:43 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سارا عیدان، شاجوانی ساڵی ٢٠١٧ـی عێراق، لە کاتی بوونی بە شاجوان، چەند وێنەیەکی خۆی و ئادار گاندێلسمان ،شاجوانی ئیسرائیلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە، ئەم وێنەیەش وایکرد خۆی و خێزانەکەی عێراق بەجێبھێڵن، بەڵام وێنەکەی ھەر لا نەبرد.

بە گوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی تایمز ئیسرائیل، کۆمەڵەی جوولەکەکانی ئەمریکا، بەھۆی ئازایەتی سارا، داوەتیان کرد بۆ ئیسرائیل و لە بڵاوکراوەیەکیاندا ئاشکرایان کردووە: "گفتوگۆکانمان زۆری خایاند تاکو ئەو رازی بکەین کە بێتە ئیسرائیل، ئەو بەراستی دەیویست بێت بەڵام کەمێک دەترسا".

سارا لە کاتی سەردانیکردنی مارکێتی "مێھان یەھودا" لە شاری قودس، لەلایەن چەند جوویەکی عێراقی دەناسرێتەوە و سوپاسی دەکەن و چەپڵەی بۆ لێدەدەن.

بەگوێرەی ھەواڵەکەی تایمز ئیسرائیل، ژنێک لە مارکێتەکە سوپاسی سارا دەکات و پێی دەڵێت: "سوپاس بۆ ئازایەتیت، تۆ نموونەیەکیت بۆ ھەموو ژنانی جیھان".

لای خۆیەوە سارا سەبارەت بە سەردانەکەی بە تایمز ئیسرائیلی گووت: "من بڕوا ناکەم عێراق و ئیسرائیل دوژمن بن. رەنگە حکوومەتەکان دژی یەک بن، بەڵام خەڵکێکی زۆری عێراقی ھەیە لێرە کێشەیان لەگەڵ جوولەکەکان نییە، باوەڕم وایە ئەوان لێرە دڵخۆشن".

لەسەر وێنەکانی ساڵی ٢٠١٧، ھەڕەشەی کووشتن لە سارا و خێزانەکەی کرا لە عێراق، بە ناچاری وڵاتیان جێھێشت و ئێستا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەژین، کەچی شاجوان جارێکی دیکە سەردانی شاجوانی ئیسرائیلی کرد و وێنەی نوێی بڵاوکردەوە.


 





ئەم هەواڵە 92143جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad