English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆندرمەیەك بۆ چارەسەری ژانەسەر دەكەوێتە بازاڕەوە
2018-06-14 [08:09 AM]

ZNA-هەولێر


سەرەتای وەرزی گەرمای ئەمساڵ گەشتیاران لە وڵاتی ھۆڵەندا تووشی سەرسورمان بوون کاتێ بینیان دۆندرمەیەک بەتام و ناوی حەبی پاراسیتامۆڵەوە خراوەتەڕوو.

ئەمساڵ لە شاری ئەمستەردامی پایتەختی وڵاتی ھۆڵەندا، یەکێ لە شوێنەکانی فرۆشتنی ساردەمەنی داھێنانێکی نوێی کردووە لە جۆرەکانی دۆندرمە، ئەمەش بۆ ئەوەی سەرنجی کڕیارەکانی ڕابکێشی و بتوانێ دۆندرمە وەکو جۆرێک لە دەرمانی چارەسەری ژانەسەر بەکاربھێنێت.

دۆندرمەی پاراسیتامۆل ٥٠٠، ھیچ تامێکی حەب و شروبی پاراسیتامۆل نابەخشێ، ئەگەرچی لە رووی پێکھاتەوە دەرمانی تێکراوە و کەسێ ژانەسەری ھەبێ، خواردنی دۆندرمەکە یارمەتی دەدات بۆ نەھێشتنی ئازارەکەی.

ئەگەرچی دانیشتووانی ئەمستەردام خۆشحاڵن بەم داھێنانە، بەڵام دەزگا پزیشکیەکانی ئەم وڵاتە رەخنەیان لێ گرتووە، لەبەرئەوەی مۆلەتی فەرمی لە دەستەی بەرھەمە خۆراکیەکان و بەکارھێنەرانی ھۆڵەندی وەرنەگرتووە.





ئەم هەواڵە 93274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad