English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێكى رووسی بۆ ئافره‌تان: مه‌هێڵن له‌ ره‌شپێسته‌كان دووگيان بن
2018-06-14 [09:19 AM]

ZNA-هەولێر


ژنە پەرلەمانتارێکی رووسیا، داوای لە ژنانی وڵاتەکەی کرد، خۆیان لە پیاوانی رەشپێست بەدوور بگرن و لە کاتی مۆندیالدا سەرجێی لەگەڵ رەشپێستەکان نەکەن، بۆ ئەوەی نەوەیەکی دوو رەچەڵەک نەھێننە دنیاوە.

تمارا بلیتنیۆڤا، سەرۆکی لیژنەی کاروباری ژن و منداڵ لە ئەنجوومەنی دۆمای رووسیا(پەرلەمان) رایگەیاند، ئەو ئافرەتە رووسیانەی دەکەونە پەیوەندی لەگەڵ بیانیەکان، زۆربەی جار، پەیوەندییەکەیان بە ناخۆشی کۆتایی دێت. کاتێکیش دەچنە دەرەوەی وڵات، تووشی زەحمەتی زۆر دەبن و ناتوانن منداڵەکانیان بگێڕنەوە.

ساڵی ١٩٨٠ یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە رووسیا بەڕێوەچوون و دوای ئۆڵۆمپیاد، منداڵانێک لەدایکبوون، کە ناسنامەی باوکیان دیار نەبوو، دوو رەچەڵەکی بوون و بە "منداڵی ئۆڵۆمپیاد" ناویان دەبردن، چونکە ئەو کاتە لە رووسیا دەستکەوتنی ئامرازەکانی رێگری لە سکپڕبوون کەمبوون و ھەموو ئافرەتێک نەیدەتوانی بەدەستیان بخات، بۆیە زۆربەی ئەو ئافرەتە رووسیانەی لەگەڵ ھاندەرانی بیانی خەوتبوون دووگیان ببون و کۆرپەکانیان سپی پێست نەبوون.

ئەو ژنە پەرلەمانتارە بە رادیۆی (گۆڤۆریت مۆسکڤا)ی راگەیاندووە، پێویستە ژنانی رووس خۆیان لە سەرجێی لەگەڵ رەشپێستەکان و دووگیان بوون لێیان بپارێزن، چونکە منداڵانێک دەخەنەوە، کە وەک رووسەکان نین و سەرەنجام ئەو منداڵانە رووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە.

بلیتنیۆڤا، ئەوەشی گوت: بیانییەکان کاتێک دێنە وڵاتەکەمانەوە، ڤایرۆسی جۆراو جۆر لەگەڵ خۆیان دەھێنن و ئافرەتانی رووس تووش دەکەن.

بە بۆنەی دەستپێکردنی مۆندیالەوە، ھاندەران لە ٣١ وڵاتی جیھانەوە روو لە رووسیا دەکەن بە مەبەستی بینینی یارییەکان.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٤ی حوزەیران/ یۆنیۆی ٢٠١٨) ئاھەنگی دەستپێکی یارییەکانی جامی جیھانی تۆپی پێ بە یاری نێوان رووسیا و سعوودیە دەستپێ بکات.

سەرچاوە: رۆیتەرز





ئەم هەواڵە 90109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad