English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری لەبارەی مردنی ئیبراهیم تاتڵیسێس
2018-06-23 [07:32 AM]

ZNA- هه‌ولێر


شەوی رابردوو چەند ھەواڵێک لەبارەی مردنی ئەستێرەو گۆرانیبێژی بەناوبانگ ئیبراھیم تاتڵیسێس بڵاوکرایەوە، چەند لاپەڕەیەکی فەیسبووک بڵاویانکردووەتەوە، گوایە ئەم ئەستێرەیە کۆچی دواییکردووە.

بەپێی ئەوە زانیارییانەی لە چەند کەسێکی نزیک لەو ھونەرمەندە لە وڵاتی تورکیا، دەستکەوتوون ئەوان ھەواڵەکەیان رەتکردەوەو گوتیان، "تاتڵیسێس تەندروستی باشە"، ھەروەھا ھیچ میدیایەکی تورکی باسی لە مردنی ئەو ئەستێرەیە نەکردووە.

ئیبراھیم تاتڵیسێس، لە ساڵی١٩٥٢ لە دایکبووە، گۆرانیبێژ و ئەکتەرە، ٤٢ ئەلبومی گۆرانی بڵاوکراوەی ھەن، ماوەیەکی زۆر پێشکەشکاری بەرنامەیەکی بەناوبانگی تەلەڤزیۆنی بەناوی "ئیبۆ شۆ" بوو، لە ماوەی رابردوو بە گوللە بریندارکرا، چەند ساڵێک لە نەخۆشخانە مایەوەو نەشتەرگەری قورسی بۆ کرا، ئێستا تەندروستی جێگیرە و بەشداری لە دوایین ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا AKParti کرد.





ئەم هەواڵە 109201جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad