English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حاجییەک ٧٧ ساڵ لەمەوبەر بە مەلە تەوافی کەعبەی کردووە
2018-06-23 [12:11 PM]

ZNA-هه‌ولێر


عەلی ئەلعەوزی لە ساڵی ١٩٤١ بەمەبەستی بەجێھێنانی ئەرکی حەج دەچێتە مەککە، بەڵام لافاو لەو شارە پیرۆزەی موسوڵمانان دەستپێدەکات و رێگری لەو حاجییە بەحرەینییە دەکات بەشێوەیەکی ئاسایی بە دەوری کەعبە دا بسوورێتەوە (تەواف بکات) و ئەرکەکەی بەجێبھێنێت.

بەڵام سەرەڕای لافاوەکە و زۆری ئاو، عەلی بڕیار دەدات بە مەلەکردن بە دەوری کەعبەدا بسوورێتەوە.

بەگوێرەی ھەواڵێکی تەلەڤزیۆنی ئەلعەرەبییە، قوڵی ئاوەکەی ئەو کاتەی ناو کەعبە بەھۆی زۆری باران مەترێک و نیو بووە، بەڵام عەلی ناوی خوای لێھێناوە و دەستی کردووە بە بەمەلەکردن.

لە ساڵی ٢٠١٥ ئەو حاجییە کۆچی دوای کردووە، بەڵام تا ئەمڕۆش وێنەکانی بە زیندووی ماونەتەوە.





ئەم هەواڵە 89899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad