English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مشکێک ١٨ ھەزار دۆلار دەخوات
2018-06-23 [12:20 PM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای ئەوەی ئامێرێکی راکێشەری پارە (ئەی تی ئێم) چەند رۆژێک لەکارکردن دەوەستێت، چەند کارمەندێکی بانکی ئێس بی ئەی لە وڵاتی ھیندستان دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوە و بۆیان دەردەکەوێت مشکێک چۆتە ناو ئامێرەکە و دوو ملیۆن رۆپێی ھیندی (١٨ ھەزار دۆلار)ـی خواردووە.

بەگوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، مشکەکە لە کامێرای چاودێری بانکەکە دەرکەوتووە، دەچێتە ناو ئامێرەکە و ھەوڵی بەدەستھێنانی ژەمە خۆراکێک دەدات، بەڵام مشکەکە جیا لە پارە ھیچی دیکە نادۆزێتەوە، بۆیە دەست دەکات بە خواردنی پارەکان و دواتر دەمرێت.

بانکی ئێس بی ئای بە بوونی ٥٠ ھەزار ئامێری ئەی تی ئێم، گەورەترین بانکی ھیندستانە.





ئەم هەواڵە 93199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad