English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شوفێری ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی پێستتان ئه‌م رێنمایانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن
2018-06-30 [05:48 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئۆتۆمبیل هاوکاریت دەکات بە ئاسانی بگەیتە شوێنی مەبەست، بەڵام شوفێریش کاریگەری لەسەر پێست هەیە و زیانی پێدەگەیەنێت و هۆکارە بۆ زوو چرچی، کە رەنگە ئەم زانیارییە نوێ بێت.

تیشکی خۆر، کە بە تیشکی سەروو بنەوشەیی ناسراو ، کاریگەری لەسەر وشکبوونەوەی پێست هەیە و رێگا لە نوێبوونەوەی خانەکان دەگرێت، ماڵپەڕی yasmina چەند رێنماییەک بۆ ئەو خانمانە بڵاودەکاتەوە کە شوفێری دەکەن، تا پێستیان بپارێزن.

1-لەدوای شتنی دەموچاوت، باشترە شەوانە کرێمی شێدار بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی وشکنەبێتەوە و پێستەکە پارێزراو بێت و بە گەشاوەیی بمێنیتەوە، بەڵام بەپێی جۆری وشکی و چەوری پێستەکەت.

2-بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆر بەردەوام، ئەمە هەنگاوێکی سەرەکیە، بۆ ئەوەی خانەکانی پێست نەمرێت و نوێ بێتەوە.

3-چاویلکەی دژە خۆر بەکاربهێنە، چونکە پێستی ژێر چاوەکانت هەستیارە بەرامبەر ئەو تیشکە، هاوکات کرێمی تایبەتیشی بۆ بەکاربهێنە، تا پێستەکەی رەش نەبێتەوە و بێ رەنگ نەبێت.

4-کردنەوەی جامەکانی ئۆتۆمبیلەکەت سەرچاوەی کۆبوونەوەی بەکتریا و میکرۆبە، هەربۆیە دەبێتەهۆی دروستبوونی زیپکە و خاڵی رەش و پەڵە.





ئەم هەواڵە 88687جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad