English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانانی هەڵبژاردەیەكی تۆپی پێ بەڕاهێنەرەوە ون دەبن
2018-07-03 [08:01 AM]

ZNA-هەولێر


١٢ یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تایلاند بەڕاھێنەرەوە لە ئەشکەوتێکدا بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ ون بوون، دوێنی دووشەممە ٢-٧-٢٠١٨ دۆزرانەوە.

ماوەی نۆ ڕۆژ بوو تیمێکی گەورەی ھێزی دەریایی وڵاتەکە بەدوای یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی تایلەند دەگەڕان، تا ئەمڕۆ ھەر ١٢ یاریزانەکە و ڕاھێنەرەکەیان بەزیندوویی دۆزیەوە، ئەمەش دوای ئەوەی چووبوونە نێو ئەشکەوتێکی پڕ لەئاوەوە و دواتر نەیانتوانیبووی لێی بێنە دەرەوە.

تۆڕی (سکای نیوز) ئاشکرای کرد تیمێکی بەدواداگەڕانی نێودەوڵەتی بەشدارییان لە گەڕانەکەدا کردووە و دواجار توانیویانە یاریزانەکان و راھێنەرەکەیان لەنێو ئەشکەوتنی تام لوانگ لە تایلەند بدۆزنەوە.

لەمبارەوە نارۆنگساک ئۆسۆتاناکۆرن پارێزگاری شاری چیانگ رای تایلەند رایگەیاند ھێزە دەریاییەکانی تایلەند توانیویەتی تیمە ونبووەکە لە دوای نۆ ڕۆژدا بدۆزێتەوە. ئێستەش خەریکین پزیشکێکیان بۆ بنێرین کە توانای مەلەوانی ھەبێت، ھەروەھا خۆراک و دەرمانی پێویستیشیان پێدەگەیەنین.

تیمەکە ڕۆژی ٢٣ی مانگی رابردوو چووبوونە نێو ئەشکەوتەکانەوە، بەڵام لەناکاو ون بوون، ئەمەش بەھۆی ھەستانی لافاو بۆ سەر ئەشکەوتەکە و پڕبوونی لە ئاو.





ئەم هەواڵە 88075جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad