English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەنجێک کۆتایی بە ژیانی دەھێنێت 
2018-07-04 [02:55 AM]

ZNA – ھەولێر



 


شیروان عەدنان، تەمەن ١٨ ساڵ و دانیشتووی چەمچەماڵ، لەناو ھاوڕێ و کەسوکاری بە گەنجێکی ھێمن و لەسەرخۆ و کاسب ناسرابوو، بەڵام دوای ئەوەی داوای گەردنئازایی لە دایکی کرد، سەرلەئێوارەی رۆژی ٢٣/٦/٢٠١٨ بە چەکی کڵاشینکۆف خۆی کوشت.

بنەماڵەی شیروان ھێشتا لە شۆکدان و تا ئەمڕۆش بڕوایان بەوە نەھێناوە کە شیروان خۆی کوشتبێ، ئەو رۆژە شیروان دایک و باوکی دەگەیەنێتە بانی مەقان و خۆی دەگەڕێتەوە، دواتر بە گوللەیەکی کلاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ.

مامۆستا باست کە ئامۆزای شیروانە، لەبارەی خۆکوشتنی ئامۆزاکەی گوتی : "شیروان گەنجێکی لەسەرخۆ و ھێمن و کاسب بوو، دووکانی لەفەفرۆشی ھەبوو، ھەموومان سەرمان سوڕماوە لەو رووداوە، چونکە زۆر لەناکاو بوو، نازانین چۆن روویدا و بۆچی وای لە خۆی و لە ئێمەش کرد؟".
مامۆستا باست گوتیشی: "نەک تەنیا لەناو خێزانەکەی ئێمە، بەڵکو لەناو بنەماڵەکەشماندا ئەمە یەکەمین حاڵەتی خۆکوشتنە، بەتایبەت کە شێروان ھیچ کێشە و نەخۆشیی دەروونی و جەستەیی نەبوو".

لەبارەی رۆژی رووداوەکەش، مامۆستا باست گوتی: "ئەو رۆژە دوای ئەوەی دایک و باوکی دەگەیەنێتە بانی مەقان، دەگەڕێتەوە و پەیوەندی بە خوشکێکیەوە دەکات و پێیدەڵێت من خۆم دەکوژم و تەنیا بە دایکم بڵێ با گەردنم ئازاد بکات، دوای ئەو قسەیە دەستبەجێ مۆبایلەکەی دادەخات و بە چەکی کڵاشینکۆف کە ھی ماڵەوەیانە فیشەکێک بە سەری خۆیەوە دەنێت، دوای کاژێرێک تەرمەکەیمان دۆزییەوە".

‌محەممەد یەکێک لە ھاوڕێکانی شیروانە،  گوتی "ھەموومان نەخۆشین و ئاگامان لە خۆمان نییە تا رۆژێک خۆمان دەکوژین". محەممەد کە مەرگی ھاوڕێکەی تەواو پەرۆش و بێتاقەتی کردووە".

‌محەممەد گوتیشی "من لە نزیکەوە دەمناسی، شیروان ھیچ کێشەیەکی خێزانی نەبووە و لە بنەماڵەیەکی باش پەروەردە کراوە، ئەویش وەک زۆربەی گەنجانی ئەم وڵاتە بێزاربوو، بەڵام ئێمە رۆژێک لە رۆژان گومانی ئەوەمان لێنەکردووە و ھەستمان پێنەکردووە بیر لە کارێکی لەم شێوەیە بکاتەوە و خۆی بکوژێت، ئەو رۆژە دوای بردنی باوک و دایکی بۆ بانی مەقان، گەڕابووەوە، بڕیاربوو بچێت مریشک بۆ دوکانەکەی بھێنێ، بەڵام کەس نازانێ لەناکاو بۆ بڕیاری خۆکوشتنی داوە، ھەموومان شۆک بووین، ھەر بیر لەوە دەکەمەوە کە بۆچی ئەم کارەی کرد".

سەردار مەحموود، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بەو کەیسە  رایگەیاند، سەرلەئێوارەی رۆژی ٢٣/٦/٢٠١٨ گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵان بەناوی (شیروان عەدنان) لە قەزای چەمچەماڵ بە چەکی کڵاشینکۆف فیشەکێک دەنێت بە سەری خۆیەوە و خۆی دەکوژێت. 

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی، ھێشتا ھۆکاری خۆکوشتنی گەنجەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە، بەڵام بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەست بەسەر چەکەکەدا گیراوە کە لە جۆری کڵاشینکۆفە.
.

سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 98974جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad