English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌م ١٠ وڵاتە رەگەزنامە دەفرۆشن و نرخەکانیان بزانە
2018-07-24 [07:22 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئاژانسی بلوومبێرگی ئەمەریکی، تایبەت بە ئابووری، لیستی ناوی ١٠ وڵاتی بڵاوکردووەتەوە، کە لە بەرامبەر وەبەرھێناندا، وڵاتینامە دەدەن.

لەگەڵ لیستی ئەو ١٠ وڵاتە، سێ وڵاتییان بە شوێنێکی گونجاو دادەنرێت بۆ راکردن لە باج، زۆربەی بازرگان و وەبەرھێنەرانیش بە باشی دەزانن.

کریستیان کیلین، بەڕێوەبەری کۆمپانیای "ھینلی و ھاوبەشەکانی"، دەڵێت: "ئەگەر دوو یەخت و فڕۆکەت ھەیە، ھەنگاوی سێیەم ئەوەیە بچیە ماڵتا و پاسپۆرتەکەت لەوێ وەردەگری، ئەوە دوایین شتە کە بیری لێدەکەیەوە".

بە گوێرەی ئەو ئاژانسە، وەرگرتنی وڵاتینامەی نەمسا "ئاوستریا"، گرانترینە لەنێو ئەو وڵاتانە، ئەگەر بتەوێ وڵاتینامە بەدەستبھێنێت، پێویستە بە بڕی ٢٣.٧٥ ملیۆن دۆلار وەبەرەھێنانت لەو وڵاتەدا ھەبێت.

دواتریش، وڵاتی قوبرس، لە ریزبەندی دووەم دێت، بۆ وەرگرتنی وڵاتینامە، پێویستە بە بڕی تەنھا ٢.٣٧٥ ملیۆن دۆلار وەبەرھێنان بکەی، دواتریش راستەوخۆ پاسپۆرت و وڵاتینامە وەردەگری.

ھەریەک لە کەناراوەکانی سان لوسیا و دۆمینیکیا، دواتریش ئەنتیگوا و باروبودا لە سەر دەریای کاریبین، بڕی تەنھا ١٠٠ ھەزار دۆلار وەبەرھێنانی پێویستە، بۆ ئەوەی بتوانی وڵاتینامە و پاسپۆرتی ئەو وڵاتانە بەدەستبھێنی.

ریزبەندی ١٠ وڵاتەکە، بە گوێرەی بڕی وەبەرھێنان بۆ بەدەستھێنانی وڵاتینامە، بەمشێوەیەیە:

١- نەمسا (ئاوستریا)، ٢٣ ملییۆن دۆلار.

٢- قوبرس، ٢ ملیۆن ٣٧٥ ھەزار دۆلار.

٣- ماڵتا، ١ ملیۆن و ٦٥ ھەزار دۆلار.

٤- تورکیا، یەک ملیۆن دۆلار.

٥- ڤانواتو، ٢٢٦ ھەزار و ٥٠٠ دۆلار.

٦- گرینادا، ٢٠٨ ھەزار و ٣٦٠ دۆلار.

٧- سانت کیتس و نێڤیس، ١٥٠ ھەزار دۆلار.

٨- سانت لوسیا، ١٠٠ ھەزار دۆلار.

٩- دۆمینیکا، ١٠٠ ھەزار دۆلار.

١٠- ئەنتیگوا و باربودا، ١٠٠ ھەزار دۆلار.





ئەم هەواڵە 85714جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad