English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڤیدیۆ... کچێکی سویدی پەنابەرێک لە دیپۆرتکردن رزگاردەکات
2018-07-25 [08:09 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کچێکی سوویدی کاتێک دەزانێت لەناو فڕۆکەکەی پەنابەرێکی ئەفغانی لێیە و بە ناچاری دیپۆرتدەکرێتەوە، رەتی دەکاتەوە لەسەر کورسییەکەی دابنیشێت و داوا لە سەرنشینانی فڕۆکەکە دەکات نەھێڵن ئەو پەنابەرە بۆ وڵاتەکەی دیپۆرت بکرێتەوە.

ئیلن ئێرسۆن تیکتی فڕۆکەی لە گوتنبێرگی سوویدە بۆ ئیستەنبوڵ کریبوو و دەیویست بۆ گەشتکردن بچێتە وڵاتی تورکیا، بەڵام کاتێک بە رووداوەکە دەزانێت، لە رێگای ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڤیدیۆی راستەوخۆ دەکاتەوە و دەگری و داوای وەستاندنی دیپۆرتکردنەوەی پیاوە ئەفغانییەکە دەکات.

بەگوێرەی ھەواڵێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، کچەکە بە سەرنشینانی فڕۆکەکە دەڵێت: "من نامەوێت کەسێک ژیانی لەدەستبدات تەنھا لەبەرئەوەی گەشتی فڕۆکەکەم لە دەستنەدەم".

سەرەڕای رێگری کارمەندانی فرۆکە و ھەندێک لە سەرنشینان، ئیلن سەرکەوتوو دەبێت لە کارەکەی و کارمەندانی فڕۆکەکە ناچار دەکات گەشتی پەنابەرە ئەفغانییەکە ھەڵبوەشێننەوە.

کچەکە ئێستا وەک پاڵەوانی سۆشیال میدیا لە سووید تەماشا دەکرێت و ھەندێکیش رەخنەی لێدەگرن بەوەی وڵاتەکەیان دەخاتە مەترسییەوە.





ئەم هەواڵە 89212جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad