English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی سه‌یر له‌ ئاسمان روو ده‌دات
2018-07-31 [07:37 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ سێشەممە ٣١/٧/٢٠١٨ دیاردەیەکی گەردوونیی ناوازە دەبینرێت و ھەسارەی مەریخ بە ئەندازەیەک لە ھەسارەی زەوی نزیکدەبێتەوە کە زاناکان لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردوو نەیانتوانیووە تۆماری بکەن. وەک ئەوەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی باسیکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ھەسارەی مەریخ لە کاتژمێر ھەشت بە کاتی گرینچ لە دووری ٥٧.٥٩ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دەجووڵێتەوە. بەوەش لە پاش ساڵی ٢٠٠٣ تا ئێستا ھەسارە سوورەکە و ھەسارەی زەوی وەک ئەمڕۆ لە یەکتری نزیکنەبوونەتەوە".

زانایان دەڵێن: "نزیکترین ماوەی نێوان مەریخ/ مارس و زەوی پێش ٦٠ ساڵ تۆمارکراوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ دەبێتە نزیکترین ماوەی نێوان دوو ھەسارەکە و تا ئەیلوولی ساڵی ٢٠٣٥ جاریکی دیکە ھێندە لە یەکتری نزیکنابنەوە.

لە رۆژی ٢٧ـی تەمووزدا کاتێک زەوی بەنێوان مانگ و خۆردا تێپەڕی، مەریخ ھاتە ناوچەیەک بەرامبەر زەوی وەستایەوە. ئەوەش ئەو کاتە بوو کە درێژترین مانگگیرانی سەدە روویدا و نزیکەی ٦ کاتژمێر درێژەیکێشا.

زاناکان دەڵێن: "ئێستا لەسەر رووی مەریخ گەردەلوولێکی خۆڵینی بەھێز بەتەوای رووی ھەسارەکەی داپۆشیوە و لە رێگەی تێلسکۆپەکانەوە دەرکەوتووە کە کەشوھەوای مەریخ زۆر خۆڵاوی و تەمومژاوییە.





ئەم هەواڵە 96217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad