English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی پێویستیمان بە نووستن ھەیە 
2018-08-18 [02:31 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئایا دەزانی تۆ سێیەکی ژیانت بەخەو بەسەر دەبەیت! و لەکاتی نووستن لەھەموو کات زیاتر پشوو دەدەیت و لەم کاتەش جەستەت زۆر کار ھەیە دەیکات و تۆ لە پشوو دایت.
چالاکی مێشک:
مێشکت بەردەوامە لەکارکردنە تا شەو دادێت، چونکە ئەو پەیامەکانی خۆی دەنێرێت بۆ ئەوەی سیستمی لەشت بەتەواوی کاربکات و لێدانی دڵت وەک خۆی بێت، ئەو کارانە خۆی ھەمووی ئەنجام دەدرێت و تۆش خەوتووی و لەکاتی بەیانیان پەیامێک بۆ بەشێکی مێشکت دەنێرێت بۆ ئەوەی بە ئاگا بێیت. 
نامە ئاسمانییەکان:
خەڵک وا لێ راھاتووە کە خەون بینین نامەیەکە لە ئاسمانەوە بۆ مرۆڤ دێت، بەڵام ئەمڕۆ دەرکەوتووە کە خەون بینین بەرھەمی مێشکی نووستوومانە، چونکە زۆرینەی جارەکان بیر لەو شتانە دەکاتەوە کە لەکاتی رۆژدا روویان داوە و یاخود ھیوا دەخوازیت رووبدات.
خەونی خۆش:
ئێمە خەونەکانمان تەنھا لە چارەگێکی بەشی نووستنمان دەبێت، تا ئێستاش زانایان نەگەیشتوونەتە ئەو راستیەی بۆچی تەنھا لەبەشێکی نووستن دەبێت و بۆچی روودەدات.
پشوودان:
کاتێک دەخەویت لەشت ئارام دەبێتەوە، دڵیش بە ھێواشتر خوێ بەرەو ناوچەکانی جەستە دەنێرێت، ئەمەش پشووەکی زیاترت پێ دەبەخشێت، بۆ ئەمەش پێویستە گەرم خۆت داپۆشیت بۆ ئەوەی ھەست بەئارامی زیاتر بکەیت و بەھێمن بخەویت. 
جوولەی خێرایی چاو:
زۆرینەی خەڵک خەونەکانی خۆیان بە بیر نایەتەوە تەنھا ئەگەر لەناوەراستی خەونەکە بەخەبەر بێن، کاتێک خەون دەبینین چاوەکانمان دەست بە جوولە دەکەن ئەمەش پێی دەگوتریت جوولەی خێرایی چاو و دوای قۆناغێکی خەونەکە دەکەوینەوە خەوێکی قووڵ.
نووستنی زوو:
ئەو ماوەیەی  پێویستە بخەوین بەندە بە تەمەنمان، کاتێک بچووکین جەستەمان لە قۆناغی گەشەکردن دایە و پێویستی بەخەوی زیاتر ھەیە، بۆ نموونە منداڵێکی کورپەلە لەوانەیە پێویستی بەوە ھەبێـت بۆ ماوەی ٢٠ کاتژمێر بخەوێت. 
کاتێکیش تەمەنی دەگاتە چوار ساڵی پێویستی بە ١٠ - ١٤ کاتژمێر دەبێت بۆ نووستن. 
کاتێک تەمەنی دەگاتە نۆ ساڵی پێویستە زیاتر لە ٩ کاتژمێر لە شەودا بخەوێـت. 
مرۆڤی پێگەیشتوو لەر ووی جەستەییەوە، کەمتر پێویستی بەخەوە وەک ئەوەی منداڵ پێویستی پێی دەبێت.
سەر لەنوێ بارگاوی کردنەوەی جەستەت:
کاتێک دەخەویت، ئەو ووزەیەی کە جەستەت بەکاری ھێناوە لە رۆژدا لەسەر یەکتری کەلەکە دەبێت و بۆ ئەوەی کە جارێکی کە لەخەو ھەستایت ئەم ووزەیە ئامادەبێت بۆ بەکارھێنانەوە، ھەندێک مادەی کیمیاوی تایبەت کە پێی دەگوترێت ھۆرمۆنەکان، یارمەتی جەستە دەدەن بۆ پشودان و گەشە کردن لەکاتی خەودا. 
رۆیشتن لەکاتی خەو: 
ھەندێک کەس لەکاتی نوستن قسە دەکەن یاخود لەجێگای خۆیان ھەڵدەستن و بەپێی دەرۆن، بەتایبەتی ئەو کەسانەس لە شتێک رارا بن و دڵەراوکێیان ھەبێت.
نەخەوتن! 
ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر نەخەوتیت، ئەوا سەڕنجت لەسەر شتەکان نامێنێت و تووشی دڵە راوکێ دەبیت، ئەو کەسانەی کەم دەخەون یان ناخەون ئەوا تووشی بێ ھێزی و ماندووبونێکی زۆر دەبن. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 106777جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad