English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤيديۆ.. 12 كه‌س دەستدرێژی سێکسی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر کچێکی 17 ساڵ
2018-09-01 [05:28 AM]

ZNA-هەولێر


هێزە ئەمنییەکانی مەغریب دەستگیرکردنی 12 کەسیان بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی 17 ساڵان راگەیاندووە، کچەکە دەڵێت بۆماوەی دوو مانگ بە گرووپ دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیان، کچەکە ناوی خەدیجەیە، لە مانگی رەمەزان سەردانی ماڵی خزمێکیان دەکات، دواتر لەلایەن چەند پیاوێک دەڕفێندرێت و لە شوێنێک زیندانی دەکرێت. کچە جیا لەوەی نانی زۆر کەم دراوەتێ، لەدوای دەستدرێژیکردنە سەری، بە جگەرە جەستەی سوتێندراوە و ئەشکەنجەی زۆر دراوە.

لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ یەکێک لە کەناڵەکانی مەغریب خەدیجە دەڵێت:" ئەوە سامناک بوو، ئەوان بۆ نزیکەی دوو مانگ منیان زیندانیکرد. دەستدرێژی سێکسیان دەکردە سەرم و ئەشکەنجەیان دەدام، هەرگیز لە بیریان ناکەم، ئەوان منیان تێکشکاند".

خەدیجە سەرەتا لەلایەن دوو پیاوەوە رفێندراوە، بەڵام دواتر بە خەڵکی تر لە بری پارە و ماددەی هۆشبەر فرۆشراوە. چەند جارێکیش هەوڵی راکردنی داوە، بەڵام گیراوە و ئازاردراوە.

 ئەم هەواڵە کاردانەوەی زۆری لە مەغریب بەدوای خۆیدا هێناوە و تووڕەیی و نیگەرانی خەڵک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیووە، تاکو ئێستا 71 هەزار کەس لە مەغریب واژۆیان کۆکردۆتەوە بۆ پشتگیریکردن لە سزادانی ئەو تۆمەتبارانە. بەتایبەتیش بەرگریکاران لە مافەکانی ئافرەتان بە تووندی دژی ئەمە وەستاونەتەوە. 





ئەم هەواڵە 87844جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad