English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڤیدیۆ.. عەبدولقەھار زاخۆیی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
2018-09-01 [10:02 AM]

ZNA-هەولێر


عەبدولقەھار زاخۆیی، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ژمارەیەک پەیج و ھەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە.

ھونەرمەندی کورد، عەبدولقەھار زاخۆی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و ڕەتی کردووەتەوە، کە خاوەنی پەیج و ھەژماری تایبەتیی خۆی بێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەو دەڵێت: "ئەوانەی لەگەڵ ئێوە گفتوگۆ دەکەن لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا من نیم، ھیوادارم خوشک و براکانم ئەوە بزانن".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ناونیشانی ئەو ھەژمارەی کە لە ناو ڤیدیۆکەدا نووسراوە، ئەوە ھەژمارێکی فەرمییە و برایەکی بە ناوی (سیامەند) بەڕێوەی دەبات.

عەبدولقەھار زاخۆیی، یەکێکە لە ھونەرمەندە دیارەکانی کوردستان بەگشتی و بادینان بەتایبەتی، لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.





ئەم هەواڵە 83179جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad