English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ئه‌مریكا پۆلیس به‌ هه‌ڵه‌ ئه‌كته‌رێكی ئافره‌تى كوشت
2018-09-02 [06:17 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەکتەرێکی ئافرەتی ئەمریکی کە لە درامای بەناوبانگ “ئی ئاڕ” بەشداری کردووە، دوای ئەوەی دەمانچەیەکی یاریکردنی دەرکرد، لەلایەن پۆلیسەوە بەگومانی ئەوەی دەمانچەکەی گولـلە دەتەقێنێت، تەقەیان لێکرد و کوشتیان.

پۆلیس بەدەنگ خاوەن ماڵێک لە باسادینا لە نزیک لۆس ئەنجەلووس، کە ڤانیسیا مارکیز (٤٩ ساڵ)، ئەکتەری ئەمریکی، تێیدا نێشتەجێ بوو، چوون. لەوبارەیەوە، جۆ مەندووزا، لە پۆلیسی لۆس ئەنجەلووس، ڕای گەیاند، مارکیز بەشێوەیەک لای پۆلیس دەرکەوت، کە نەخۆشی دەروونی ھەیە.

ئاماژەی بەوەش دا، کە پۆلیسەکان و شارەزایەکی تەندروستی زیاتر لە یەک کاتژمێر و نیو گفتوگۆیان لەگەڵ ئەکتەرەکە کردووە و پێشنیازی ھەموو ھاوکارییەکی تەندروستیاین بۆ کرد.

ئەو سەرچاوەیە، گوتیشی: "دوای ئەو ماوە زۆرە لە گفتوگۆکردن، مارکیز دەمانچەیەکی دەرکرد و ڕووی کردە پۆلیسەکان، بۆیە پۆلیسیش تەقەیان لێکرد".

ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە پۆلیس دواتر لێکۆڵینەوەی لە دەمانچەکە کرد و بۆی دەرکەوت، بەھەوا کار دەکات، بەڵام شێوەی لە دەمانچەی ڕاستی دەچێت.





ئەم هەواڵە 85384جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad