English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە ڤیدیۆ.. سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە رووداوێکی ھاتووچۆ گیانی لەدەستدا
2018-09-09 [06:12 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئاژانسی ھەواڵی سپوتنیک، گرتەیەکی ڤیدیۆیی شوێنی رووداوێکی ھاتووچۆی بڵاوکردەوە، کە تێیدا گینادی گاگولیا، سەرۆک وەزیرانی ئەبخازیا گیانی لەدەستدا.

رووداوەکەی ھاتووچۆ دوای ئەوەبووە، کە سەرۆک وەزیرانی ئەبخازیا لە سەردانێکی دیپلۆماسی لە سووریا گەڕاوەتەوە و دواتری بە ھۆی رووداوی ھاتوچۆکە گیانی لەدەستداوە.

ئۆتۆمبێلەکەی سەرۆک وەزیران، لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ خۆسومی پایتەخت، لە ناوچەی گوداووتا، تووشی رووداوەکە بووە.

گینادی گاگولیا، لە دایکبووی ساڵی ١٩٤٨ـە، پێشتر بۆ دوو خولی جیاواز و لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٥ – ١٩٩٧ و ٢٠٠٢-٢٠٠٣ سەرۆک کۆماری ئەبخازیا بووە.

ئەبخازیا وەک ناوچەیەکی کێشە لەسەر، لە ساڵی ١٩٩١ەوە جیابوونەوەی خۆی لە جۆرجیا راگەیاندووە و دواتریش کۆماری ئەبخازیا بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە راگەیەندرا.

ئەگەرچی تەواو جیاواز و سەربەخۆیە لە جۆرجیا، بەڵام تا ئێستا جگە لە رووسیا، نیکاراگوا، ناورۆ و سووریا، ھیچ وڵاتێکی دیکە دانی بە سەربەخۆیی ئەبخازیا دانەناوە.

ئەبخازیا یەکێکە لەو وڵاتانەی دەکەوێتە سەر دەریای رەش و لە باکووری رۆژھەڵات و باکوورەوە دراوسێی رووسیایە و لە باشووریش جۆرجیا.

 

به‌ ڤیدیۆ.. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌بخازیا له‌ رووداوێكی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا





ئەم هەواڵە 85045جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad