English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم کچە ماوەی ٦ رۆژە بێ سەروشوێنە 
2018-10-15 [11:28 AM]

ZNA – ھەولێر 



نەجلا جەلال، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵانە و کوردی ئێزدییە، ماوەی ٦ رۆژە دیار نەماوە و ھیچ سۆراخێکی نییە. نەجلا دەچێتە ماڵی مامی لە کەمپی ئیسیان لە قەزای شێخان. دوای چەند کاژێرێک لە گەیشتنی بە ماڵی مامی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی ماڵباتەکەی چووەتە دەرەوەی کەمپەکە و ھێشتا نەگەڕاوەتەوە.

نەجلا کە خوێندکاری پۆلی ١٠ی ئامادەیی بوو، شەوی ٩-١٠-٢٠١٨ لە کەمپی ئیسیانی سەر بە قەزای شێخان ناسنامە و کەلوپەلەکانی خۆی پێچاوەتەوە و رۆیشتووە، ئەوە ٦ رۆژە کەسوکارەکەی بەدوایدا دەگەڕێن و نەیاندۆزیوەتەوە. 

 

جەلال دەخیل، باوکی نەجلا، کاتێک ناوی کچەکەی دێت دەست دەکات بەگریان و بە دڵی پڕەوە باسی کچەکەی دەکات و دەڵێت: " ئێمە لە نێوان کەمپی ئیسیان و شنگال دەژیاین، بەڵام چووینەوە بۆ شنگال بۆ ئەوەی منداڵەکانمان خوێندنەکەیان تەواو بکەن. دوای ئەوەی نەجلا بووە پۆلی ١٠ی ئامادەیی، گوتی دەچمە ماڵی مامم بۆ ئەوەی درێژە بە خوێندنەکەی بدات. ئەو دەڵێت: "کچەکەم تاقانەی ٦ برایە و زۆرمان خۆشدەوێت، بە ژیانی دڵمان نەشکاندووە، یان قسەیەکی ناشیرینمان پێنەگوتووە، نازمان ھەڵگرتووە، کە گوتیشی دەچم بۆ ماڵی مامم رێگەم دا بچێت".

باوکی دەڵێت: "نەجلا کێشەی نەبوو، نازانم چۆن ئەمە روویداوە، نازانم چۆن کاژێر ١٢ی شەو بەبێ ئەوەی کەس بزانێت و ئاگاداربێت رۆیشتووە، ئەوە نزیکەی یەک ھەفتەیە ئێمە بەدوایدا دەگەڕێین، دایکی لە خەفەتی ئەو تەندروستی تێکچووە".

ھەر لەوبارەوە فەیسەڵ دەخیل، مامی نەجلا، کە ئەو کچە شەو لە ماڵی ئەوان رۆیشتووە و نەگەڕاوەتەوە،  گوتی : "نەجلا ھات بۆ لامان گوتی ئەمساڵ لای ئێوە خوێندنەکەم تەواو دەکەم، ئێمەش دڵمان پێخۆشبوو، چونکە نەجلا کچێکی ژیرو زیرەک بوو، ئەو شەوە ھەموومان بەیەکەوە نانی ئێوارەمان خوارد، بەیەکەوە کۆبووینەوە، نەجلا زۆر ئاسایی بوو، ھەستمان نەکرد کە بەتەمای شتێکە، وەک ھەموو جارێک ئاسایی بوو".

نەجلا دوای خەوتنی ھەموو ئەندامانی خێزانی مامی، نیوەشەو شتەکانی پێچاونەتەوە و کەمپەکەی جێھێشتووە، بەبێ ئەوەی ھیچ کەسێک بزانێت بۆ کوێ رۆیشتووە و چی بەسەر ھاتووە، رۆیشتنێک کە بۆ کەسوکارەکەی شپرزەیی و خەمێکی قووڵی دروستکردووە و ماڵەکەی پڕکردووە لە چاوەڕوانی.

کەسوکاری نەجلا ھەمان رۆژ کە زانیویانە رۆیشتووە، ھەواڵیان داوەتە پۆلیس، بەڵام تا ئێستا پۆلیس ھیچ زانیارییەکی لەبارەی نەجلا دەستنەکەوتووە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە. 

ھێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دھۆک سەبارەت بە ونبونی ئەو کچە  رایگەیاند: " لە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە قەزای شێخان  کەسوکاری ئەو کچە سکاڵایان تۆمار کردووە  و داوا دەکەن کچەکەیان بدۆزینەوە، ئێستا لە لێکۆڵینەوەداین بۆ ئەوەی لە چارەنووسی دڵنیابینەوە". 

ی.ا 
سەرچاوە رووداو 
 





ئەم هەواڵە 87292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad