English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیاوێک ھاوسەرەکەی خۆی و کەسێکی دیکە دەکوژێت 
وێنەکە لە ئەرشیف وەرگیراوە و پەیوەندی بە تاوانەکە نییە
2018-10-17 [02:13 AM]

ZNA – ھەولێر 


لە پارێزگای دھۆک پیاوێک ھاوژینەکەی و کەسێکی دیکە دەکوژێت و پاشان خۆی رادەستی پۆلیس دەکات.


شەوی ١٠ی ئەم مانگە (تشرینی یەکەم) پێشکەفت فایەق، تەمەن ٣٢ ساڵ و دانیشتووی شاری دھۆک کە باوکی سێ منداڵ بوو، لەلایەن (م، م) تەمەن ٣٨ ساڵان دەکوژرێت. دوای کوشتنی ئەو، (م، م) لە ئامێدی ھەر ھەمان رۆژ ھاوژینەکەی خۆیشی بەناوی (دوین) کە تەمەنی ٣٠ ساڵ بوو، دەکوژێت.

(م،م) دوای ئەنجامدانی ھەردوو تاوانەکە، خۆی رادەستی پۆلیسی دھۆک کردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە ھەردووکیانی کوشتوون، بەڵام تا ئێستا ھۆکاری کوشتنەکەیان بۆ میدیاکان ئاشکرا نەبووە.

دوای رووداوەکە، پۆلیسی دھۆک پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردەوە، رائید ھێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دھۆک رایگەیاند: "رۆژی ١٠ ی مانگ ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی کوشتن، ئێمە گەیشتینە شوێنی رووداوەکە، تاوانبارەکە پاش کوشتنی پێشکەفت بە ماوەیەکی کەم، لە شاری ئامێدی ھاوژینەکەی خۆیشی کوشتبوو، دواتر خۆی رادەستی پۆلیس کرد".

رائید ھێمن گوتیشی: "دوای ئەوەی تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی پۆلیس کرد، دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە و ھێشتا بەردەوامین".

زیرەک فایەق، برای پێشکەفت باسی برایەکەی کرد و گوتی: "برایەکەم خاوەن ئیشی خۆی بوو، کێشەی لەگەڵ کەس نەبوو، باوکی سێ منداڵ بوو، من لە ماڵەوە دانیشتبووم پەیوەندییان پێوەکردم و گوتیان وەرە نەخۆشخانە برایەکەت لێرەیە، کە چووم بینیم کوژرابوو".

زیرەک بە سەرسوڕمانەوە دەڵێت: " ئەو پیاوەی براکەمی کوشتووە نایناسم، ژنەکەشی کە کوژراوە ئەویش ناناسین، نازانین بۆچی براکەمی کوشتووە و دواتر ژنەکەی خۆی، ئێمەش چاوەڕێی دەرکەوتنی وەڵامی ئەو پرسیارەین و چاوەڕوانی لێکۆڵێنەوەی پۆلیسین تا دەگەینە راستی رووداوەکە، چونکە برایەکەم تاوانی نەبووە کە کوژراوە".

زیرەک ھەروەھا گوتی کە باری تەندروستیی براژنەکەی لەدوای ئەو رووداوە تێکچووە "دەڵێت چۆن من ئەو ٣ منداڵە گەورە بکەم، منداڵەکانم بێ باوک مانەوە، بەوھۆیەوە ئێستا باری دەروونی باش نییە".

کەسێکی نزیک لە کەسوکاری ژنە کوژراوەکە باسی ژیانی دوینی کرد و گوتی: "من لە نزیکەوە ئەو ژنە دەناسم، ئافرەتێکی زۆر باش و ھێمن بوو، کێشەی لەگەڵ ھیچ کەسێک نەبوو، خاوەنی سێ منداڵ بوو، ژنی ماڵەوە بوو، چەند ساڵە شووی بە (م) کردووە، تا ئێستا لە قسەی دەرنەچووبوو، تا ئێستا باوەڕناکەم چۆن مێردەکەی دڵی ھات بیکوژێت؟".

ئەو کەسە نزیکەی دوین ھەروەھا گوتی: " بە گوێرەی ئەو قسانەی زانیومانە، گوایە مێردەکەی لەسەر ئەوە کوشتوویەتی کە دوین خیانەتی لێکردووە و لەگەڵ ئەو پیاوە پەیوەندی ھەبووە، بەڵام دڵنیام شتی وا رووینەداوە".

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 92410جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad