English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوڕێک  خوشکێکی خۆی دەکوژێت 
2018-10-22 [11:50 AM]

ZNA- ھەولێر




دوای ساڵێک و دوو مانگ لە کوشتنی ئافرەتێک، تاوانەکە ئاشکرا دەبێت و بکوژەکانی دەستگیر دەکرێن. کوشتنی ئافرەتەکە بە نھێنی بووە و لەو ماوەیەدا بێجگە لە بکوژەکانی، ھیچ کەسێک ھۆکاری مردنی ئافرەتەکەی نەزانیوە، دواتر لەڕێگەی ھەواڵدەرێکەوە تاوانەکە ئاشکرا دەبێت.

(رێژنە.ک) تەمەنی ٢١ ساڵ بوو کە کوژرا. دوو جار شووی کردبوو، لە ھاوژینی یەکەمی دوو منداڵی ھەبووە. دوای جیابوونەوەی لە ھاوژینی یەکەمی، شوو دەکاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەویش ناگونجێ و لێی جیادەبێتەوە.

رێژنە دوای جیابوونەوەی لە ھاوژینی دووەمی، لەلایەن (ب.ک.)ی برایەوە بەبیانووی ئەوەی کە گوایە پەیوەندیی لەگەڵ کەسێک ھەبووە، دەکوژرێ. دواتر (ب) بە ھاوکاریی سێ ھاوڕێی خۆی لە مانگی ھەشتی ساڵی رابردوو تەرمی رێژنە لە گۆڕستانی بنەسڵاوە دەنێژن. کوشتن و ناشتنی رێژنە بە نھێنی بووە، بەبێ ئەوەی کەس بزانێت ھۆکاری مردنی چی بووە.

کەسێکی نزیکی رێژنە کە نەیویست ناوی بھێنرێت  گوتی : "رێژنە دوای جیابوونەوەی لە ھاوژینی یەکەمی بۆ منداڵەکانی بە پەرۆش بوو، بەردەوام خەمی لە دووریی منداڵەکانی دەخوارد، ھەر ئەمەش بوو بەھۆی درووستبوونی کێشە لەگەڵ ھاوسەری دووەمی و لەگەڵی نەدەگونجا، بۆیە لەویش جیابووەوە".

ئەو کەسە نزیکەی رێژنە باسی مردنەکەی رێژنە دەکات و دەڵێت: "رۆژێک گوتیان رێژنە بە قەزا و قەدەر مردووە، ھەواڵی مردنی سڕی کردبووین، کەس نەیزانی بە چی و چۆن مردووە".

رێژنە بەبیانووی پەیوەندی لەگەڵ پیاوێک بە دەستی براکەی کوژرا، بەڵام ئەو کەسە نزیکەی رێژنە رەتیدەکاتەوە رێژنە پەیوەندی ھەبووبێت و گوتی: "ھۆکاری جیابوونەوەی لە مێردی دووەمی ئەوەبوو کە نەدەگونجان، دووریی لە منداڵەکانی تووشی شڵەژانی دەروونی کردبوو، ھەروەھا زۆر خەمی لەوە دەخوارد کە بەم تەمەنە کەمەوە دووجار شووی کردووە و جیابووەتەوە، رێژنە تەنیا ئافرەتێکی کراوە بوو، بەڵام کەسێکی بەڕەوشت بوو".

دوای ساڵێک و دوو مانگ لە کوشتنی رێژنە، رۆژی ١٢/١٠/٢٠١٨ ھەواڵدەرێک زانیاری دەدات بە پۆلیس کە ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و بە نھێنیش نێژراوە، پۆلیسیش دەستبەجێ براکەی و سێ کەسی دیکە دەستگیر دەکات.

رائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر  گوتی : "دوای ساڵێک و دوو مانگ لەلایەن کەسێکەوە ئاگادار کراینەوە لە ناشتنی تەرمی ژنێکی کوژراو لەلایەن براکەیەوە، ھێزەکانمان بە فەرمانی دادوەر برای رێژنەیان دەستگیر کرد.

ئێستا براکەی بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە. ھەروەھا سێ کەسی دیکە کە ھاوڕێی بکوژن، بە تۆمەتی ھاوکاریکردن لە شاردنەوەی تەرمی رێژنە دەستگیرکراون".

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گوتیشی: "پێشتر ھیچ کەسێک لە خانەوادەکەی سکاڵایان لەبارەی کوژرانی رێژنە تۆمار نەکردووە".

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 88564جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad