English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە پێکھاتەیەکی سروشتی لێوەکانت گەورە بکە 
2018-10-27 [02:17 AM]

ZNA- ھەولێر 



یەکێک لە دیاردانەی لە ئێستادا خانمان پەنای بۆ دەبەن گەورە کردنی لێوەکانتیان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەرنج راکێش دەربکەوێت .

 ھەندێک جار خانمان بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە پەنا دەبەنە بەر چارەسەری بە دەرمان و ھەندێک جاریش بەشێوەیەکی نەرێنیانە دەردەچێت و کاریگەری تەندروستی لەسەریان دروست دەکات ، لەم بابەتە پێکھاتەیەکتان پێ ئاشنا دەکەین کەبەھۆیەوە دەتوانن لێوەکانتان گەورە بکەن و کاریگەریشی لەسەر تەندروستیتان نەبێت .. 
پێکھاتەیەکی سروشتی بۆ گەورەکردنی لێوەکان 
دارچین و ڤازلین .. 
دارچین ، جۆرە بەھاراتێکە کە لەزۆربەی شارەکانی کوردستان ھەیە و بە ئاسانی دەست دەکەوێت و دارچین یارمەتی لێوەکانت دەدات بە شێوەیەکی گەورە  ونەرم و جوان دەرکەون .. 
پێکھاتەکان : 
•    ڤازلین 
•    یەک کەوچک دارچین 
•    فڵچەی ددان شووشتن ، یاخود دەتوانی پەنجەی دەستەکانت بەکار بھێنی.
چۆنیەتی ئامادەکردنی : 
•    دەستەکانت بە جوانی بشۆ و ئینجا لێوەکانت بە باشی خاوێن بکەوە ، دڵنیابە لەوەی ھیچ سوراوێکی پێوە نەماوە ، ھەروەھا نابێت ھیچ مادەیەکی دیکەی لەسەر بێت ، بۆ ئەوەی لێوەکانت خاوێن بن پێش ئەوەی دەست بەم کارە بکەیت . 
•    خاولیەکی خاوێن بھێنە و کەمێک تەڕی بکە بە ئاوی خاوێن , ئینجا لێوەکانت بە نەرمی خاوێن بکەوە , چونکە ئەمە یارمەتیت دەدات بۆ لابردنی خانە مردووەکانی سەر لێوەکانت . 
•    ئینجا کەمێک ڤازلین لەسەر لێوەکانت دابنێ ، چونکە ڤازلین لێوەکانت دەپارێزێ لە ووشک بوون ، ھەروەھا سوودی ھەیە بۆ ئەوەی لێوەکانت بە تەڕی بھێلێتەوە. پێش ئەوەی گیراوەی دارچینی بەسەر دابکەیت. 
•    ئینجا دارچینەکە بھێنە و بە باشی بیکووتە بۆ ئەوەی وەکو دەنکی بچووک بچووکی لێبێت ، (مەرج نییە وەکو ئارد وابێت) بۆ ئەوەی بتوانی لەسەر لێوەکانتی دابنێی . 
•    ئینجا کەوچکێکی بچووکی دارچین بھێنە و لەناو قاپێکی دابنێی ، ئینجا ھەندێک ڤازلینی بۆ زیاد بکە و تێکەلێیان بکە. 
•    ئینجا دارچینەکە و ڤازلینەکە بە کەوچکێک یا بە پەنجەکانی دەستت تێکەڵ بکە. 
•    ئینجا فڵچەی ددانەکە لەناو گیراوەکە دابنێ و کەمێک لەسەر لێوەکانت دابنێ بۆ ماوەی (٣٠ - ٤٠) لێوەکانت بە فڵچەکە و ئەم مادەیە بشێلە . 
•    بۆ ماوەی ٣٠ چرکەی دیکە ئەم پێکھاتەیە لەسەر لێوەکانت بێت . 
•    ئینجا پێکھاتەکە بسڕەوە و چینێک ڤازلین لەسەر لێوەکانت دابنێ بۆ ئەوەی نەرمی بکاتەوە . 

تێبینی : 
ئەگەر لەکاتی بەکارھێنانی ئەم پێکھاتەیە ھەستت بە سووربوونەوەی ناوچەکە و ئازار کرد ، ئەوا پێویستە بۆ ماوەیەک واز بھێنیت ، بەڵام ئەگەر ئەم نیشانانە نەبوو ئەوا بەردەوام دەتوانی ئەم پێکھاتەیە بەکار بھێنی بۆ گەورەکردنی لێوەکانت. 

یاسین ئەحمەد
سەرچاوە|مالپەڕی الموضوع
 





ئەم هەواڵە 80293جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad