ZNA- ھەولێر
لەگەڵ ئەوەی ھێشتا ساڵی ٢٠١٨ تەواو نەبووە بەڵام تا کۆتایی مانگی نۆ لەسەرتاسەری جیھان نزیکەی ٧٠ ملیۆن ئۆتۆمبێل لە مۆدیلی ٢٠١٨ فرۆشراوە و پێشبینش دەکرێت پێش کۆتایی ھاتنی ساڵەکە ئەم ژمارەیە بگاتە ١٠٠ ملیۆن ئۆتۆمبێل.
بەپێی ھەواڵێکی پێگەی تۆڕی سکای نیوز، تا ئێستا ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کرۆلا بە پلەی یەکەم لە ژمارەی فرۆشتنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە و کۆمپانیا ژاپۆنیەکە تا کۆتایی مانگی نۆ ٩٠٠ ھەزار دانەی لێ فرۆشتبوو .
لە پلەی دووەمی ئەو ئۆتۆمبێلانە کە ئەم ساڵ زۆرترین فرۆشییان ھەبووە، ئۆتۆمبێلی فۆرد (ئێف سیریز) دێت و کۆمپانیا ئەمەریکییە ٨١٣ ھەزار دانەی لێ فرۆشتووە.
لە پلەی سێیەمیش ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا (راف ٤) دێت و زیاتر لە ٦٣٢ ھەزار دانەی لێ فرۆشراوە .
و ئۆتۆمبێلی (سیفیک) تایبەت بە کۆمپانیا ھۆندا لە پلەی چوارەم دێت و نزیکەی ٦٣١ ھەزار دانەی لێ فرۆشراوە.
لە نێو ئۆتۆمبێلە گرانبەھاکانیش ئۆتۆمبێلی مارسیدس (سی کلاس) لە پلەی بیستەم دێت.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سکای نیوز
ئەم هەواڵە 74800جار خوێندراوەتەوە |