English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم ئافرەتەش بەدەستی ھاوسەرەکەی کوژرا
2018-12-29 [10:58 AM]

ZNA – ھەولێر 


رۆژنامەنووس خالید سلێمان لەھەژماری تایبەتی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایدەگەێنێت ، ئافرەتێک بەدەستی ھاوسەری پێشووی کوژرا . 


ناوبرا لەسەر ڕووداوەکە نووسیویەتی پەیمان عەتوڵا، نزیکەی بیست ساڵە لەسوید ئەژیا، تا ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ ھاوسەرەکەیدا پێکەوە ئەژیان و دوو مناڵیان ھەبوو. لەدوای ئەو ساڵەوە بەھۆی جیاوازی و پێکەوە نەگونجان جیا ئەبنەوەو بەتەنیا لەگەڵ ھەردو مناڵەکەی ئەژیاو ئەرکی بەخێوکردنیانی لەئەستۆ گرتبوو. 
ھەروەھا خالید سلێمان راشیدەگەێنێت ، بەپێی کەسێکی نزیک لەپەیمان، دوای جیابوونەوە، حەوت ساڵە لەگەڵ مناڵەکانیدا لەشاری یۆتۆبۆری دەژیت و خەریکی کارکردنە ، ڕۆژی ھەینی پێشوو، ٢١ی دیسەمبەر، واتە چوار ڕۆژ پێش کریسمس، لەکاتی چۆن بۆ سەر کار لەلایەن ھاوسەری پێشویەوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا دەکوژرێت و کۆتایی بەژیانی دەھێنرێت. 
 ڕونیشی دەکاتەوە ، بەھۆی بوونی رەوەندێکی دیاری کورد لەسوید، چیرۆکی لەم جۆرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕودەدات و ئەمەش یەکەمجار نیە کە ژن و کچی کورد بەدەست کەسوکاریان لەو وڵاتە، دەبنە قوربانی دڵڕەقی و کوشتن و لەناوبردن. ئەوەی لەم تاوانەدا، جێگەی سەرنجە لەھاوسەری پەیمان دوای حەوت ساڵ لەجیابونەوە، دەستی ئەچێتە خوێنی ھاوسەری پێشوی و دوای ئەوەی مناڵەکانی بێ باوک کرد، بێ دایکیشیان دەکات. 
خالید سلێمان ڕاشیدەگەێنێت ، یاساکانی سوید ھیچ نەرمییەک لەگەڵ ئەمجۆرە تاوانانەدا نانوێنن و بکوژ سزای خۆی وەردەگرێت، بەڵام گرفتەکە پەلکێشانی کولتورێکی دڵڕەق و نامرۆییە بۆ ناو ڕوبەری ژیانی تاکەکانی کورد، تەنانەت لە وڵاتێکی وەک سویدیشدا. کولتورێک سنورە جوگرافیەکان ئەبەزێنێت و ئەسکەندنیاڤیا و کوردستان ئەخاتە ناو بازنەی یەک مانتالێتی و بیرکردنەوەوە، ئەویش بازنەی دەستدرێژی و زوڵم و لەناوبردنی ژیانی ئەم ئافرەتە .


ی.ا
سەرچاوە| ktv
 





ئەم هەواڵە 96874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad