English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئینسا یەکەمین ڤیدیۆی خۆی لە ھەولێر بڵاو کردەوە
2019-03-17 [10:10 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئینسا ھاجیا، خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی، بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنسێرتێک ھاتووەتە (ھەولێر)ی پایتەختی ھەرێمی کوردستان و یەکەمین ڤیدیۆی خۆی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧/٣/٢٠١٩، ئینسا لە بەشی ستۆریسی ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، یەکەمین ڤیدیۆی خۆی لە ھۆتێل (ڕۆتانا)ی ھەولێر بڵاو کردووەتەوە، ھەر ئەمڕۆ و لە ھەمان ھۆتێلدا، کۆنسێرتەکەشی ساز دەکات.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە ھەرێمی کوردستان خاوەن ھەوادارێکی زۆرە، پێشتریش خۆی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوە دابوو، کە بەشێکی بەرچاوی ھەوادارەکانی کوردن.

ئینسا ھاجیا لە ١٩/١٠/١٩٩٥ لە پارێزگای (تیرانا)ی پایتەختی ئەلبانیا لەدایک بووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپە، کلیپەکانیشی بینەرێکی زۆریان ھەیە.





ئەم هەواڵە 71443جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad